لقی پشدەری یەکێتی زانایان پیرۆزبایی لە تێبینەری نوێی ئەوقافی پشدەر دەکات

ئەمڕۆ سێ شەممە بەروارى ٩،٧، ٢٠٢١ بەڕێز بەرپرسیى لقی پشدەرى یەکێتى زانایان مامۆستا مەلا ئەحمەدى خانەقا بە یاوەرى بەڕێز مامۆستا مەلا على ئاوەژەیی جێگرى لق و بەڕێز مامۆستا مەلا جەمال بەرپرسى لیژنەى فتواى قەڵادزێ و بەڕێز مامۆستا مەلا محمد شیوەڕەزى کارگێڕى لق و ئەندامانى لیژنەى فتواو بەشێک لە زانایانى ئاینى سەردانى تێبینەرایەتى ئەوقافی پشدەریان کرد، مەبەستى ئەم سەردانە پیرۆزبایی کردن بوو لە بەرپرسی تازەى تێبینەرایەتى ئەوقافی پشدەر بەڕێز مامۆستا مەلا هیوا کە بەر لە چەند ڕۆژێک وەک بەرپرسى تێبینەرایەتى ئەوقاف دەستبەکار بوو، لەم دیدارەدا بەڕێز بەرپرسى لق پیرۆزبایی زانایانى ئاینى بە بەڕێز مامۆستا هیوا گەیاندو هیواى سەرکەوتنیان بۆ خواست لە کارى تازەیدا، لەلاى خۆیانەوە بەڕێز بەرپرسى تازەى تێبینەرایەتى ئەوقافی پشدەر زۆر بە گەرمى بەخێرهاتنى بەرپرسى لق و وەفدى یاوەرى کردو خۆشحاڵى خۆى دەربڕى بەم سەردانەو بەڵێنى دا هەماهەنگى تەواو لەگەڵ زانایان بکات و پەیمانیدا بە پێى توانا خزمەتى دین و ژینى موسڵمانانى دەڤەرەکە بە گشتى و زانایانى ئاینى بە تایبەتى بکات.


راگەیاندنی لق