كۆنە قەشەیەك: ئیسلام رۆڵێكی گەورەی بینیوە لە دروستكردنی ئەمەریكا

جیرالد دیركس نووسەری ناوداری ئەمەریكی لە پەڕتوكێكی تازەیدا جەغت دەكاتەوە لەوەی موسڵمانان رۆڵێكی مەزنیان هەبووە لە بنیاتنانی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا، بە شێوەیەك كە رۆڵی موسڵمانان لە رۆڵی هیچ ئایینێكی دیكە كەمتر نییە ئەگەر پتر نەبێت.

موسڵمانان پێش كۆلۆمبۆس هاتوونەتە ئەمەریكا‌و، هەروەها یاوەری گەشتە بەناوبانگەكەشی بوونە، بەڵام بەشێوەیەكی سەرەكی رێژەی زۆری موسڵمانان لەگەڵ ئەو ئەفەریقاییانە بوو، كە بارزگانە سپی پێستەكان بۆ بەندەیی دەیان هێنانە ئەمەریكا‌و بازرگانیان پێدەكردن.

پەرَِتوكەكە بەناوی (موسڵمانان لە مێژووی ئەمەریكا: میراتێكی لە بیركراو) نووسەر پێێ‌ وایە بوونی موسڵمانان لە ئەمەریكا دەگەڕێتەوە بۆ نزیكەی هەزار ساڵی رابردوو لەو كاتەی كە موسڵمانان ئەندەلوسیان نۆژەن دەكردەوە بە شارستانیەت‌و دۆرزینەوە زانستی‌و جوگرافیەكان، نووسەر بۆ سەلماندنی وتەكانی پشتی بە چەندین توێژینەوە بەستووە، كە توێژینەوەكان لە مێژووی دیكۆمێنتاری دەست پێدەكات بۆ لێكۆڵینەوەی جینات‌و زمانەوانی‌و شارستانیەتی گشتی.

شیاوی باسە جیرالد دیركس ئەمەریكیەكی سپی پێستە‌و، لە زانكۆی هارفارد خوێندوویەتی‌و لە بواری دەرونزانی بووەتە پسپۆڕ‌و دواتر بووتە ئوستاد، ناوبراو قەشەیەكی مەسیحی بوو، دواتر بووە موسڵمان‌و چەندین كتێبی لە بارەی ئیسلامەوە نووسیووە‌و، چەندین وتاریشی لە بارەی ئیسلامەوە پێشكەش كردوونە.