ئێوارەی ئەمرۆ 20ی9ی2021 مامۆستا ئەحمەدی سیوەیلی زانا‌و کەسایەتی ئایینی و کۆمەڵایەتی شاری سلێمانی و شارباژێڕ‌و باوکی مامۆستا مەلا حمید سیوەیلی كۆچی دوایی كرد‌و یه‌کێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی خانه‌واده‌که‌ی ده‌کات، ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌که‌یه‌تی:
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
(كُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَةُ الْمَوْتِ ثُمَّ إِلَيْنَا تُرْجَعُونَ)
بنەماڵەی به‌رێز مامۆستا ئەحمەدی سیوەیلی
بەداخەوە هه‌واڵی وه‌فاتی زانا‌و ئەدیب و مامۆستای ئایینی و کەسایەتی کۆمەڵایەتی شاری سلێمانی (مامۆستا ئەحمەدی سیوەیلی)مان پێگه‌یشت کە بەهۆی نەخۆشیەوە کۆچی دوایی کرد.
مامۆستا کەسێکی زانا‌و شارەزاو هەڵکەوتوو و دڵسۆز بوو، خزمەتێکی زۆری بە ئیسلام و موسڵمانان و بواری زانست و ئەدەب کردووەو کەسێکی سادەو دیندارو کۆمەڵایەتی و جێی ڕێز‌و تەقدیر بوو.
به‌و بۆنه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی لە لقی سلێمانی یەکێتی زانایان خانه‌واده‌و که‌س و کاری ره‌حمه‌تی ده‌که‌ین، له‌خوای گه‌وره داواکارین سه‌برو ئارامی به خزم و دۆستانی ببه‌خشێت و جێگه‌ی مامۆستای ره‌حمه‌تی به‌هه‌شتی به‌رین بێت.
انا لله وانا الیه را‌جعون
یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
20ی9ی۲٠۲1 |