ئەمرۆ 21ی9ی2021 رێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی 51 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی زانایانی ئایینی ئاراستەی سەرۆک و ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی و ئەنجومەنی ناوەندی و سەرجەم مامۆستایانی ئایینی لە کوردستان کرد، ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی: لە یادی پەنجاو یەک ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان، پیرۆزبایی لە سەرۆک و مەکتەبی تەنفیزی و ئەنجومەنی ناوەندی و سەرجەم مامۆستایانی ئایینی کوردستان دەکەم و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم. زانایانی ئایینی ئیسلاميی کوردستان، ڕۆڵێکی گرنگ و بەرچاویان ھەبووە لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان و بەرگریکردن لە پرسە نیشتمانییەکان و گەشەپێدانی هزری میانڕەوی و بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی ئایینی لە کوردستان. هیوادارام زانایانی ئایینی، بەردەوام بن لە ڕووبەڕووبوونەوەی تووندڕەوی و برەودان بە لێبوردەیی و داکۆکیکردن لە ماف و دەسکەوتەکانی گەلی کوردستان. مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان 2021/9/21 |