بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنیەوە مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی مەراسیمی پێشوازی میوانان بەرێوە دەچێت

 ئەمرۆ 21ی9ی2021 بە ئامادەبوونی بەرێز د. عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان و مامۆستا مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆک و ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی و سەرکردایەتی و بەرپرس و کارگێرانی لقی هەولێری یەکێتی زانایان لەبارەگای مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان مەراسیمی پێشوازی لە میوانان بەو بۆنەوە بەرێوە چوو.


هەر یەک لە بەرێزان نوێنەری مەکتەبی سەرۆکی هەرێم و حکومەتی هەرێم و ئامادەبوونی سەرۆکی پەرلەمان و وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی و فراکسیۆنی زەرد لە پەرلەمانی کوردستان و ژمارەیەک لە ئەندامانی پەرلەمان و پارێزگاری هەولێرو سەرۆک و ئەندامانی دەستەی مافی مرۆڤ و نوێنەری حزب و لایەنە سیاسیەکان و پێکهاتەی ئایینی و نەتەوەیی و بەشێکی زۆر لە بەرێوەبەرو نوێنەری دام و دەزگا حکومی و حزبیەکان و کەسایەتی و مامۆستایانی ئایینی و ریش سپی و پیاو ماقوڵانی شاری هەولێر بەشداری مەراسیمەکە بوون ..


لەکۆی دانیشتنەکان بەشداربووان پیرۆزبایی 51 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی زانایانیان ئاراستەی سەرۆک و مەکتەبی تەنفیزی و زانایانی ئایینی کردو تەئکیدیان لەو کردەوە، کە رۆڵی یەکێتی زانایان گرنگ و پڕ بایەخەو هەمووان بە چاوی رێزەوە لێی دەڕوانن.


لەلایەن خۆشیەوە سەرۆکی یەکێتی زانایان تەئکیدی لەوە دەکردەوە، کە یەکێتی زانایان رێکخراوێکی پیشەییەو بۆ خزمەتی مامۆستایانی ئایینی و گەیاندنی پەیامی ئایینی و ئاشتی و خزمەتی کۆمەڵگەی کوردستان دامەزراوەو سەربڵندە بەوەی تا رادەیەکی زۆر توانیویەتی لەئاست ئامانجەکانی خۆی ببێنێتەوە.


شایەنی باسە بەشێکی بەشداربووان بە نوێنەراتی سەرۆک و کەسایەتی و لایەنەکان پەیامی پیرۆزبایی تایبەتیان ئاراستەی یەکێتی زانایان کردو بەو پەڕی خۆشحالیەوە کۆتایی هات.