ناوچەی دیانای یەكێتی زانایان چەندین چالاكی ئەنجامدەدات.

مەلارسول سیتكانی : راگەیاندنی لقی سۆران
پێش نیوەرۆی 21/11/2010یەك شەممە شاندێكی ناوچەی دیانای سەربەلقی سۆرانی یەكێتی زانایان كەپێكهاتبوون لەبەڕێزان مەلایونس گرتكی بەرپرسی ناوچە. مەلامحمدئازادی .مەلاعبدالرحمن سیتكانی .شیخ محمدگەزنەی .كارگێروئەندامانی ناوچە بەمەبەستی جەژنانەوەوهەماهەنگی نێوانیان سەردانی هەریەك لە بەرێوەبەرایەتی ناحیەی دیاناوبەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران وبنكەی پۆستەوگەیاندن وبەرێوەبەرایەتی ئاسایشی دەوروبەرلەناحیەی دیانایان كردوبەگەرمی پێشوازیان لێكرا.لەدانیشتنەكانداشاندی ناوچەكەبەناوی تەواوی مامۆستایانی سنورەكەیان پەیامی جەژنی قوربانیان بەبەرسانی دام ودەزگاوبەرێوەبەرایەتیەكان ڕاگەیاندوجەختیان لەهەماهەنگی وهاوكاری نێوان زنایان وبەرپرسان كردەوەوهیوای سەركەوتنیان بۆخواستن.لەلایەن خۆشیانەوە بەرپرسانی دام ودەزگاكان خۆشحالی خۆیان بۆئەم جۆرەسەردانانە دەربڕی وبەلێنی هەمووهاوكاری وخزمەتێكیان بەمامۆستایانی ئاینی سنورەكەیان دوپاتكردوەورۆلی بەرچاوی زانایان لەهۆشیاركرنەوەوئامۆژگاری كردنی هاولاتیان بەرزنرخاند.