بەرپرسی لقی هەولێری یەکێتی زانایان پێشوازی لەبەڕێوەبەری ئەوقافی پارێزگای هەولێر کرد

سەرلەبەیانی ( ٢٠٢١/١٠/٧) بەڕێز م.موسی شێخ یحیی باقلانی بەرپرسی لقی هەولێری یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان وبەئامادەبونی کارگێروئەندامانی لق وبەرپرسی لێژنەناوچەکانی (١+٢+٣+٤)هەولێری یەکێتی زانایان


پێشوازیان کرد لەبەڕێز مامۆستا سیدصدیق کەپرانی بەڕێوەبەری ئەوقاف وکاروباری ئایینی پارێزگای هەولێر کرد


بەڕێز م.موسی باقلانی دوای بەخێرهێنانی گەرمی بەڕێزیان


سوپاسی ماندوبوون وهەولەکانی کرد لەهەمبەر کەمکردنەوەی ڕۆتین لەکاروباری مامۆستایان و جەند بابەتێکی گرنگ تاوتوێ کراو دواتر جەند پێشنیارێک وجەند داواکاریەکی مامۆستایانی ئایینی گەیاندە بەڕێزیان و هیوای خواست لەکاتێکی نزیک جێ بەجێ بکرێت


لەلال خۆیەوە بەڕێز سیدصدیق کەپرانی


سوپاسی پێشوازیەگەرمەکەیانی کردن و سوپاسی هەماهەنگی وهەولی لقی هەولێرو هەر چوار لێژنە ناوچەکانی هەولێری یەکێتی زانایانی کرد و


دواتر بەلێنی جێبەجێکردنی داواکاریەکانی داو گوتی بۆ مانگی داهاتوو بە بەکەیفی ئێوە دەبێت  ان شاءالله


 


ملارعد ئۆمەربلی بەرپرسی بەشی ڕاگەیاندنی لقی هەولێری یەکێتى زانايان