لقی شەقڵاوەی یەکێتی زانایان دیداری زانستی هەفتانەی زانایانی ئایینی ئەنجام دەدات

ڕۆژی پێنج شەممە 2021/10/7 لقی شەقڵاوەی یەکێتی زانایان لە میانی بەردەوامی دانیشتنی هەفتانەی زانایان و گەنگەشەی پرسە گەرم و گرنگەکان دیدارێکی بۆ زانایانی سنووری لقی شەقڵاوە رێکخست.


لەو دیدارە زانستیە کە ژمارەیەک لە زانایانی ئایینی بەشدار بوون، باس لە گرنگی ( پێگەی مامۆستایانی ئاینی و ڕێز گرتن لە بۆ چونی یەکتر ) کراو روانگەی زانستی زانایان لەو بارەوە خرایە ڕوو.


پێشکەشکاری بابەتی زانستی دیداری هەفتانەی ئەمجارە بۆ بەرێز مامۆستا مەلا (محمد صديق حريري) بەناونیشانی( یەک دەنگی مامۆستایانی ئاینی بەڕێز) بەرێوە چوو.


خۆشبەختانە دوای تەواو بوون و پێشکەش کردنی بابەتەکە زانایانی بەشداربوو بە پرسیارو سەرنج و کۆمێنتی خۆیان بابەتەکەیان دەوڵەمەندتر کردو سەرکەوتووانە دانیشتنەکە کۆتایی هات.


مەلا زهرالدین خەیلانی - راگەیاندنی لقی شەقڵاوە