دیوانی پارێزگای هەولێر: بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەیەک بۆ ئامادەکاری پێشوازی مانگی مەولود بەرێوە دەچێت

ڕۆژی 12ی10ی2021 بەڕێز د.عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشدارى لە كۆبوونەوەیەکی تایبەت بە سەرپەرشتی بەرێز د. ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر کرد، بە ئامانجی دانانی بەرنامەیەکی تۆکمەو شایستە بۆ پێشوازی و بەرز راگرتنی مانگی مەولودی پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێت).


هەر لەو کۆبوونەوە بەمەبەستی سازکردنی ئاهەنگێکی قەشەنگ بەبۆنەی یادی لەدایک بونی سەروەرمان لەشاری هەولێر بڕیار درا لێژنەیەک ئامادە پێک بهێندرێت بەم شێوەیەی خوارەوە:


مسعود محمد کاڕەش جێگری پارێزگار سەرۆکی لێژنەو، نەبەز عبدالحمید قایمقامی قەزای ناوەندو، مامۆستا موسی شێخ یحیی باقلانی بەرپرسی لقی هەولێری یەکێتی زانایان و سید صدیق کەپرانی بەڕێوەبەری ئەوقافی پارێزگای هەولێرو نجم عبداللە کاکل بەڕێوەبەری ئەوقافی دەوروبەری هەولێرو فوئاد ملا احمد لهێبی سەرۆکی کۆمەلەی قورئان خوێنان و بەختیار کریم نوێنەری پارێزگا وەک ئەندامانی لێژنەکە دیاری کران.