شاندێکی باڵای یەکێتی زانایان سەردانی هەردوو بەرێوەبەری گشتی ئەوقافی هەولێرو بەرێوەبەرایەتی حەج و عومرە دەکات

رۆژی 13ی10ی2021 بەرێز د.عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان بەیاوەری بەرێزان مامۆستا مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆک و د.عومەر مرۆ و مامۆستا مەلا حسن خۆشناو و مامۆستا مەلا دلشاد گەڵاڵی ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی سەردانی بەرێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی پارێزگای هەولێرو بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە لە شاری هەولێر کرد.


سەرەتای سەردانەکە بە مەبەستی پیرۆزبایی دەست بەکاربوونی بەرێز طيب زرار شێروانی وەک بەرێوەبەری تازەی بەرێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی پارێزگای هەولێرەوە بوو، لە دانیشتنێکدا بەرێز سەرۆکی یەکێتی زانایان وێڕای پیرۆزبایی و هیوای سەرکەوتن بۆ ناوبراو، جەختی لەپێویستی خزمەت و رێزگرتنی مامۆستایانی ئایینی و هەماهەنگی و کاری هاوبەش کردو پاڵپشتی یەکێتی زانایان بۆ هەر هەنگاو و خزمەتێک لەو بارەوە دەربڕی.


دواتر شاندەکە بە مەبەستی بەسەرکردنەوەو تەئکید کردنەوەی هەماهەنگی و گەنگەشەی هەندی پرسی پەیوەست و هاوبەش سەردانی بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێمیان کردو لەلایەن بەرێز شێخ نیاز راغب نەقشبەندی بە گەرمیەوە پێشوازی کران و لە دانیشتنێکدا تەئکید لە پەیوەندی نێوان هەردوولا کرایەوە.