ئەمڕۆ دووشەممە 18ی ئۆکتۆبەری 2021 بەرێز مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە شاری ھەولێر، بە ئامادەبوونی بەرێز د. پشتیوان سادق وەزری ئەوقاف و کاروباری ئایینی و بەرێز د. عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان و بەرێز د.ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێرو ژمارەیەکی بەرچاو لە بەرپرسانی حزبی و حکومی و جەماوەرێکی زۆری شاری هەولێر، بەشداری یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام محەمەد (درودی خوای لەسەر بێت) لە مزگه‌وتی شێخی چۆلی شاری هه‌ولێری كرد، كه ساڵانه رێوڕه‌سمی تایبه‌ت به یادی مه‌ولوودی پێغه‌مبه‌ری لێ ساز ده‌كرێت.
دوای به‌شداریكردنیشی، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له تویته‌ری خۆیه‌وه خۆشحاڵی خۆی له به‌شداریكردنی رێوڕه‌سمی یادی مه‌لوود نیشاندا و نووسیویه‌تی: "ئەمڕۆ خۆشحاڵبووم لە مزگەوتی شێخی چۆلی شاری ھەولێر، بەشداریم لە ڕێوڕەسمی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام محەمەد (د.خ) کرد".
شایەنی باسە له زۆربه‌ی مزگه‌وته‌كانی هه‌رێمی كوردستان، موسڵمانان به بۆنه‌ی یادی له‌دایكبوونی حه‌زره‌تی محه‌مه‌د، پێغه‌مبه‌ری ئیسلام ئاهه‌نگی یادی له‌دایكبوونیان گێڕا.
هاوكات له بازاڕ و شوێنه گشتییه‌كان هاووڵاتیان به رازاندنه‌وه‌ی شوێنكاره‌كانیان و رێگه سه‌ره‌كییه‌كان دڵخۆشی خۆیان بۆ یادی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری خودا ده‌رده‌بڕن. |