دره‌ختی پیرۆزی زه‌یتوون له قورئانی پیرۆزدا حه‌وت جار باسكراوه...وه پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) سه‌باره‌ت به زه‌یتوون فه‌رموویه‌تی" رۆنی زه‌یتوون بخۆن و لهشتانی پێ چه‌ور بكه‌ن...وه ئه‌م بابه‌ته‌ش به ئایه‌تی پیرۆزی قورئان و حه‌دیسی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) ده‌ڕازێنینه‌وه و له كۆتاییه‌كه‌یدا وته‌ی زانایان باس ده‌كه‌ین و له‌و پێشكه‌وتنه زانیارییه‌ی كه باسكراوه روونی ده‌كه‌ینه‌وه..وه ئه‌م دره‌خته به‌روبوومه‌كه‌ی بۆته سه‌رچاوه‌ی دارایی زۆربه‌ی وڵاتان.
یه‌كه‌م: زه‌یتوون له قورئانی پیرۆزدا: خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ (وَهُوَ الَّذِيَ أَنزَلَ مِنَ السَّمَاء مَاء فَأَخْرَجْنَا بِهِ نَبَاتَ كُلِّ شَيْءٍ فَأَخْرَجْنَا مِنْهُ خَضِرًا نُّخْرِجُ مِنْهُ حَبًّا مُّتَرَاكِبًا وَمِنَ النَّخْلِ مِن طَلْعِهَا قِنْوَانٌ دَانِيَةٌ وَجَنَّاتٍ مِّنْ أَعْنَابٍ وَالزَّيْتُونَ وَالرُّمَّانَ مُشْتَبِهًا وَغَيْرَ مُتَشَابِهٍ انظُرُواْ إِلِى ثَمَرِهِ إِذَا أَثْمَرَ وَيَنْعِهِ إِنَّ فِي ذَلِكُمْ). ( سوره انعام آيه 99) واته: هه‌ر خوایه لای ئاسمانه‌وه له هوهر ئاو ئه‌هێنێته خوار. به‌و ئاوه گیای هه‌موو جۆره تۆوێك له زه‌وی ده‌ر ئه‌كه‌ین و، له‌و گیایانه سه‌وزه ده‌رئه‌كه‌ین و، له دار خورمای تۆزی(تلقیح) ده‌رئه‌كه‌ین، كه بۆڵ بۆ و هیشوو هیشوون و له‌یه‌ك نزیك ن و له ئێوه‌یشه‌وه نزیكن. هه‌روه‌ها باغی ترێ و زه‌یتوون و هه‌نارمان بۆ سه‌وز كردوون، هه‌ندێ له‌م میوه‌و دار‌و گوڵ و گیایانه له‌یه‌ك ئه‌چن و، هه‌ندێكیشیان له یه‌ك ناچن. به وردی سه‌یری به‌ری ئه‌و دارانه بكه‌ن كه چۆن له سه‌ره‌تای ده‌رچوونیاندا كرچووكاڵهو ناخوورێ، دوای ئه‌وه‌ی كه پێ ی ئه‌گات لێ ی وهردبوونهوه چه‌ند به تام و خۆش و به سووده. ئه‌م دروستكردنه جۆراو جۆرانه، ئه‌م دار‌و دره‌خت و گیا‌و گوڵه هه‌مه جۆراو جۆرانه نیشانه‌ی بوونی خودا‌و ده‌سه‌ڵاتی بێ پایانی و ئه‌وانه تێ ئه‌گه‌ن كه خاوه‌ن باوه‌ڕن و، سه‌رپێچی ناكه‌ن.
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ (وَهُوَ الَّذِي أَنشَأَ جَنَّاتٍ مَّعْرُوشَاتٍ وَغَيْرَ مَعْرُوشَاتٍ وَالنَّخْلَ وَالزَّرْعَ مُخْتَلِفًا أُكُلُهُ وَالزَّيْتُونَ وَالرُّمَّانَ مُتَشَابِهًا وَغَيْرَ مُتَشَابِهٍ كُلُواْ مِن ثَمَرِهِ إِذَا أَثْمَرَ وَآتُواْ حَقَّهُ يَوْمَ حَصَادِهِ وَلاَ تُسْرِفُواْ إِنَّهُ لاَ يُحِبُّ الْمُسْرِفِين). (سوره انعام أيه 141 ) واته: هه‌ر خودایه چه‌ند باغ و گوڵزاری دروست كردووه كه داره‌كانیان هه‌ندێكیان به سه‌ر زه‌ویدا ئه‌كێشن و بڵاو ئه‌بنه‌وه. هه‌ر خودا دارخورماو كشتوكاڵی سه‌وز كردووه كه به‌ره‌كانیان له تام و شێوه‌و ره‌نگ و بۆندا جیاجیان. هه‌ر ئه‌وه زه‌یتوون و هه‌ناری دروستكردووه كه به‌ر هه‌ندێكیان له تام و ره‌نگ و بۆدا له‌یه‌ك ئه‌چن و ههندیبَكیشیان جیاوازن و له‌یه‌ك ناچن. له‌به‌ری ئه‌م دار‌و كشتوكاڵهتان بخۆن بۆتان حه‌ڵاله. له رۆژی پێگه‌یشتن و دروێنه‌دا حه‌قی خه‌ڵكی لێ ده‌ركه‌ن و خێر‌و سه‌ده‌قه‌ی لێ ی ده‌ربكه‌ن. له‌م خێركردن و بهخشینهیشدا زیاده‌ڕۆی مه‌كه‌ن. مامناوه‌ندی بن. خودا ئه‌وانه‌ی خۆش ناوێ كه له زیاده‌ڕۆی ئه‌كه‌ن و له سنوور ده‌رئه‌چن.
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ (اللَّهُ نُورُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ مَثَلُ نُورِهِ كَمِشْكَاةٍ فِيهَا مِصْبَاحٌ الْمِصْبَاحُ فِي زُجَاجَةٍ الزُّجَاجَةُ كَأَنَّهَا كَوْكَبٌ دُرِّيٌّ يُوقَدُ مِن شَجَرَةٍ مُّبَارَكَةٍ زَيْتُونِةٍ لَّا شَرْقِيَّةٍ وَلَا غَرْبِيَّةٍ يَكَادُ زَيْتُهَا يُضِيءُ وَلَوْ لَمْ تَمْسَسْهُ نَارٌ نُّورٌ عَلَى نُورٍ يَهْدِي اللَّهُ لِنُورِهِ مَن يَشَاء وَيَضْرِبُ اللَّهُ الْأَمْثَالَ لِلنَّاسِ وَاللَّهُ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمٌ).(سوره نور آيه 35) واته: خوا رووناكی ئاسمان و زه‌وییه. نمونه‌ی رووناكی ئه‌و وه‌ك رووناكی تاقێكی بێ كه‌لێنه چراییهكی داگیرساوی تیابێ و راكه له بلوورێكا بێ و بلوورهكه وه‌ك ئهستێرهییهكی دره‌خشان وابێ، چراكه له رۆنی دارێكی پیرۆز داگیرسابێ كه دار زه‌یتوونێ بێ نه رۆژهه‌ڵاتی بێ نه رۆژئاوایی كه هه‌رگیز خۆر لێ ی نه‌دا، به‌ڵكو به‌درێژای رۆ خۆر لێ ی بدا.، له‌وانه بێ رۆنه‌كه هه‌ڵبگیرسێ و با ئاگریشی لێ نه‌كه‌وێ، پڕته‌وی چراكه له‌سه‌ر پڕته‌وی بلوورهكه بێت. خواش ئاره‌زووی له رێپیشاندانی هه‌ر كه‌سێك بێ رێ پیشان ئه‌دا بۆ لای رووناكی خۆی. خوا نمونه ئه‌هێنێته‌وه بۆ خه‌ڵك تا له شت حاڵی ببن و ، زانایه به هه‌موو شتێ.
ئه‌م دره‌خته نه له به‌شی رۆژهه‌ڵاتی باخدایه كه خۆر هه‌ڵدا و نه له به‌شی رۆژئاوادایه. له خانه‌ی رووهكهكهدا هه‌ندێ كیسه‌ی تێیدایه كه له ناویدا مادده‌یه‌ك دروست ده‌بێ پێ ی ده‌وترێ كلۆرۆفیل. كلۆرۆفیل به مانای" مادده‌ی سه‌وزه گیای و سهزینهیه" كه له زمانی عه‌ره‌بیدا«خـَچِـر» واته هه‌ر ئه‌و شته‌یه كه له ئایهتهكدا باسكراوه..ئه‌م مادده سه‌وزه وزه‌ی تیشكی رۆژ ده‌مژێت( Long day plnts) و وه ده‌گۆردرێت بۆ وزه‌ی كیمیایی..ره‌گی رووه‌كه‌كه ئاو و مادده كانزاییه‌كان له خاكدا ده‌مژێت و ده‌گاته گه‌ڵاكانی و گه‌ڵاكانی له هه‌ودا دی اكسیدی كابۆن وه‌رده‌گرن له دوای ئه‌وه«خـَچِـر» یه‌عنی كلۆرۆفیلهكان ئه‌و مادده خۆراكیانه‌ی كه پێویسته بۆ دره‌خته‌كه دروستی ده‌كه‌ن..كه ده‌گاته هه‌موو به‌شه‌كانی رووهكهكهو هه‌یكه‌لی درهختهكهو به‌روبوومه‌كه‌ی دروست ده‌كات..دره‌ختی زه‌یتوون تاكه دره‌ختێكه كه له وڵاتێكی كراوه‌و به‌رزدا خۆری به‌سه‌ردا ده‌كه‌وێت.
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ (وَالتِّينِ وَالزَّيْتُونِ {1} وَطُورِ سِينِينَ {2} وَهَذَا الْبَلَدِ الْأَمِينِ). واته: سوێند به هه‌نجیرو زه‌یتوون! سوێند به كێوی (توور)ی سینا! سوێند به‌م شاری ئه‌مین و كه‌س تیا نه‌ترساوه كه مه‌ككه‌یه! وه هه‌ر وه‌ها خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: (يُنبِتُ لَكُم بِهِ الزَّرْعَ وَالزَّيْتُونَ وَالنَّخِيلَ وَالأَعْنَابَ وَمِن كُلِّ الثَّمَرَاتِ إِنَّ فِي ذَلِكَ لآيَةً لِّقَوْمٍ يَتَفَكَّرُون).
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: (ثُمَّ شَقَقْنَا الْأَرْضَ شَقًّا {26} فَأَنبَتْنَا فِيهَا حَبًّا {27} وَعِنَبًا وَقَضْبًا {28} وَزَيْتُونًا وَنَخْلًا {29} وَحَدَائِقَ غُلْبًا {30} وَفَاكِهَةً وَأَبًّا {31} مَّتَاعًا لَّكُمْ وَلِأَنْعَامِكُمْ) . واته: ئێمه باراناومان له ئاسمانه‌وه رشتووه به رشتن.پاشان زه‌ویمان له‌ت كردووه به له‌ت كردن. جا دانه‌وێله‌مان تیا روواندووه . باخ و باخاتی چڕ‌و پڕیشمان تیا روواندووه. میوه‌و لهوهڕیشمان تیا روواندووه.
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ:(وشجرة تخرج من طور سيناء:( سوره مومنون آيه 20) درهخێكیشمان بۆ داهێناون له تووری سه‌ینا ئه‌ڕوێ..
مانا زانستییه‌كه‌ی:
له دوای ئه‌وه‌ی كه ئایه‌ته‌كانی قورئانی پیرۆزیمان باس كرد، ده‌چینه سه‌ر باسی زانستییه‌كه‌ی بزانین زانایان له‌باره‌یدا چی ده‌ڵێن. زۆربه‌ی زانایان ده‌ڵێن كه رۆنی زه‌یتوون كه جۆره‌ها ڤیتامینه‌كانی تێدایه..وه فسفۆڕو و گۆگردو كالسیۆم و ئاسن و پۆتاسیۆم و مه‌گنیسیۆمی تێیدایه..ئه‌و ده‌رمانانه‌ی كه رۆنی زه‌یتوون و سیر دروست ده‌كرێن بۆ جۆره‌ها ئازاری رۆماتیزم به سووده..به‌ردی زراو به هۆی خواردنی رۆنی زه‌یتوون له ناو ده‌چن. هه‌موو رووه‌كه‌كان مادده‌ی سه‌وز دروست ده‌كه‌ن كه ئه‌وه‌ش به نۆبه به‌روبوم و دانه دروست ده‌كه‌ن: خورما، ترێ و زه‌یتون و هه‌نار پێكهاته‌ی گشتیان هه‌یه. به‌ڵام وه‌ك و یه‌ك نه‌ش و نوما ناكه‌ن..به‌ڵام هه‌موویان رۆن، ئاو، پروتین و مادده كانزای و مادده‌ی شه‌كریان هه‌یه.
دووه‌م: زه‌یتوون له سووننه‌تی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت):
له حه‌دیسێكدا ده‌یخوێنین:" رۆنی زه‌یتوون بخۆن و لهشتانی پێ چه‌ور بكه‌ن كه له دارێكی(دره‌ختێكی) پیرۆزه ئه‌م حه‌دیسه‌ش تیرمیزی و ئیمام حاكم ریوایه‌تیان كردووه. له‌م حه‌دیسه‌دا ئامانج له رۆنی زهیتوونهكهیه، داری پیرۆز( مه‌به‌ست دره‌ختی زه‌یتوونه). حه‌زره‌تی عایشه ده‌فه‌رموێ: پێغه‌مبه‌ر(دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) كاتێك كه ده‌یویست ئیحرام بكات بۆ حه‌ج، غوسلی ده‌كرد و سه‌ری موباره‌كی به سابوون ده‌شۆرد و سه‌ری چه‌ور ده‌كرد.
ئیبن عه‌بباس خوای لێ رازبێت ده‌فه‌رموێ: رۆنی زه‌یتوون وه‌ك كه‌ره‌و و رۆنی دانه‌وێڵه یه‌ك چه‌ورین. ئه‌م رۆنه یه‌كێكه له‌و دوو رۆنه كه له میوه ده‌ری ده‌هێنن. وه رۆنی زه‌یتوون بۆ چه‌ور كرد ن و هه‌م وه‌ك مادده‌ی سووته‌مه‌نی سوودی لێ ی وهردگیردرێ و هیچ شتێكی بێ فایده(بێ سوود) نییه.
ئیبن سینا ده‌ڵێت: زه‌یتوون دره‌ختێكی گه‌وره‌یه، كه له هه‌ندێ وڵاتان حه‌وزی مامناوه‌ند دروست ده‌كرێت و رۆنی لێ ی ده‌رده‌هێنن..دكتۆر صبری له كتێبه‌كه‌یدا:(( غژا ودواو) خۆراك و ده‌رمان ده‌ڵێت: زه‌یتوون له پێشا تۆویان ده‌كرد(ده‌یانچاند)...خه‌ڵكی پێشینان قه‌دیم سوودی زۆریان لێ ی وه‌رده‌گرت. دكتر حسان شمسی پاشا له الدوس هكسلی ده‌گێڕێته‌وه و ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر وێنه‌كێش بوومایه چه‌ند ساڵم له وێنه‌كێشانی دره‌ختی زهیتتون به‌سه‌ر ئه‌برد.
زه‌یتوون و زانستی نوێ: داری (دره‌ختی)زه‌یتوون( Olea Tree) له كۆمه‌ڵه دره‌خته كۆنه و له عایله‌ی (Family :Oleaceae) ه.
تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی زهیتتون له رووی خۆراك و رۆنه‌وه:
رۆنی زه‌یتوون كۆمه‌ڵێ سیفاتی تایبه‌تی هه‌یه كه دژه ئۆكسانی یه‌كێكه له تایبه‌تمه‌ندییه‌كان..رۆنی زه‌یتون كاریگه‌ری ده‌رمانی هه‌یه وه رۆنهكهشی پێكهاته‌ی Fatty Acids) فاتی ئه‌سید( ترشی چه‌وری) و ( Glycerol).
له هه‌موو 100 گرامێك له زه‌یتوون:
له هه‌ر 100 گرام له زه‌یتووندا:
1- پرۆتینات 1.5گرام.
2- رۆن13.5 گرام.
3- مادده شیرینی دار گرام.
4- پۆتاسیۆم 91 ملی گرام.
5- كالسیۆم 61ملی گرام.
6- مه‌گنیسۆم 22ملی گرام.
7- فسفۆڕ17ملی گرام.
8- ئاسن 1ملی گرام.
9- مس 22ملی گرام.
10- الیاف4.4 گرام.
11- كارۆتین180 میكروگرام.
12- ڤیتامین أ300یه‌كه.
رۆنی زه‌یتوون له دوای شیكاری كردن:
1. اسید أولییك Oleic Acid
2. اسید بالمتیك Palmitic Acid
3. اسید ینولییكLinoleic Acid
4. اسید استیاریك stearic Acid
5. اسید میرستیكMyrisitic Acid
شیكردنهوهییهكی گرنگ كه خاوه‌ن كتێبه‌كه كردوویه:
1- رۆنی كه‌تان( linseed Oil)
2- رۆنی فوول سوودانی( Peanut Oil)
3- رۆنی سمسم( Sesame Oil)
4- رۆنی پنبه Cotton Seed Oil)
5- رۆنی سۆیا Soyabean Oil)
6-رۆنی زه‌یتوون Olive Oil)
سووده‌كانی رۆنی زه‌یتوون(سووده‌كانی زه‌یتوون)!:
پێكهاته‌ی مادده‌ی كیمیاییه ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه كۆلیسترۆڵ و توۆشببون به نه‌خۆشی سه‌ره‌تان
پێهاتووه له مادده‌ی دژه ئۆكسان.
ده‌توانرێ بۆ ماوه‌ییه‌كی زۆر له چاو رۆنه‌كانی تر هه‌ڵبگیردرێت و ده‌شتوانرێ بخرێته فرێزه‌ره‌وه.
((*رۆنی زه‌یتوون و به‌یبوون به یه‌كه‌وه بۆ نقرس و قه‌بزی پێش نان ده‌خوورێ.
*بۆ ئیسكه نه‌رمه‌ی منداڵان پێ ی چه‌ور بكرێت باشه.
*رۆنی زه‌یتوون و ئاو لێمۆ پێكه‌وه بخورێت به‌ردی زراو فڕێده‌دات.
*جوینی به كاڵی بۆ زیپكه‌ی ناو ده‌م و پووك به‌سووده.
*بۆ هه‌ڵوه‌رینی مووی سه‌ر شه‌وانه پێ ی چه‌ور بكرێت و به‌یانی به شامپۆی منداڵان بشۆردرێته‌وه.(1)
زه‌یتوون سه‌وه‌فان و رۆماتیزم چاره‌سه‌ر ده‌كات..گه‌ڵای زه‌یتوون كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر په‌ستانی خوێن و ئه‌و برینانهشهی كه بوونه‌ته هۆی ئیلتهابات. گه‌ڵای زه‌یتوون پێكهاتووه له مادده‌ی شه‌كر، گلۆكۆساید، كلۆرۆفیل..ئه‌و گڕه(خۆر) بردوویه‌تی، پێوه‌دانی مار، گیانه‌وه‌رانی تر به رۆنی زهیتتون ده‌توانرێ ئلزارهكهی كه‌م بكرێته‌وه...ده‌بێته هۆی به هێز بوونی مووی سه‌ر كاتێك سه‌ری پێ ی چه‌ور ده‌كرێت..ئه‌وانه‌ی كلڕێشكی سه‌ریان هه‌یه ده‌توانن سوود وه‌رگرن و كریشكهكهی لاده‌بات...رۆنی زه‌یتون خوران و سوتانه‌وه‌ی چاو و په‌لكه‌كه‌ی لاده‌بات. پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) چه‌ند جوان ده‌فه‌رموێ " رۆنی زه‌یتوون بخۆن و لهشتانی پێ چه‌ور بكه‌ن."
تێبینی"1- هه‌ر كه له وه‌رگیڕانی ئه‌م بابه‌ته بوومه به دایكمم وت دایكه: هه‌ندێ زیتوون له‌گه‌ڵ خۆتان بێنه‌وه..!! ژیانێكی خۆش له‌گه‌ڵ به‌روبومه سروشتییه‌كان كه خوای گه‌وره بۆ ئێمه‌ی فه‌راهه‌م كرددوه...ئه‌وه‌نده‌ی په‌نا بۆ ده‌رمانی كیمیای ده‌به‌ین با په‌نا بۆ ئه‌و سروشته جوانه به‌رین كه سروشتمان جوان ده‌كات!!
2- (1)سروشت و ته‌ندروستی كۆكردنه‌وه‌ی (صالح عبدالله ابراهیم)2010 لاپه‌ڕه 360-361.
به قه‌ڵه‌می دكتۆر (نظمي خليل أبو العطا موسي) مامۆستای زانستی رووه‌ك له زانكۆی (عین شمس)
به‌ڕێوبه‌رى ناوه‌ندی (ابن النفیس) له بهحرةين
سه‌رچاوه/ http://www.55a.net
وه‌رگێرانی له فارسی به ده‌ستكارییه‌وه...هه‌ردی ئه‌نوه‌ر |