سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی لقی هەولێری مانگی سوری عیراقی دەکات

ئەمرۆ 24ی10ی2021 بەرێز د. عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان بەیاوەری مامۆستا سید موسی بەرپرسی لقی هەولێری یەکێتی زانایان سەردانی لقی هەولێری مانگی سووری عیراقی کردو بەگەرمیەوە لەلایەن بەرێز هاورێ ئیحسان خەیات بەرپرسی لقەکە بەگەرمیەوە پێشوازی کران.


لەدانیشتنێکی دۆستانە باس لە کاری مرۆیی و کۆمەکی و بەهاناوەچوونی خەڵکی پێویست و کەمدەرامەت کراو جەخت کرایەوە، کە ئەو هەنگاوانە جێگەی پێزانین و خزمەتێکی گەورەیە بۆ کۆمەڵگە، لەو سۆنگەوە سەرۆکی یەکێتی زانایان سوپاسی خۆی ئاراستەی لقی هەولێری مانگی سوری عیراقی کرد کە لەو بوارە جێدەستی خزمەتی دیارە.


لەلایەن خۆشیەوە بەرێز بەرپرسی لقی هەولێری مانگی سوری عیراقی سوپاسی هەست و هەڵوێیستی یەکێتی زانایانی کردو تەئکید لە هەماهەنگی نێوان هەردوولا کرایەوە.