مامۆستا مەلا کەریمی شێخ زەینەڵی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات

ئەمرۆ 28ی10ی2021 مامۆستا مەلا کەریمی شێخ زەینەڵی کەسایەتی ئایینی و کۆمەڵایەتی دەڤەری سلێمانی كۆچی دوایی كردو یه‌کێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی خانه‌واده‌که‌ی ده‌کات، ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قه‌که‌یه‌تی:


به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان


(كُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَةُ الْمَوْتِ ثُمَّ إِلَيْنَا تُرْجَعُونَ)


بنەماڵەی به‌رێز مامۆستا مەلا کەریمی شێخ زەینەڵی


بەداخەوە هه‌واڵی وه‌فاتی زاناو مامۆستای ئایینی و کەسایەتی کۆمەڵایەتی شاری سلێمانی (مامۆستا مەلا کەریمی شێخ زەینەڵی)مان پێگه‌یشت کە بەهۆی نەخۆشیەوە کۆچی دوایی کرد.


به‌و بۆنه‌وه‌ پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی لە خانه‌واده‌و که‌س و کاری ره‌حمه‌تی ده‌که‌ین، له‌خوای گه‌وره‌ داواکارین سه‌برو ئارامی به‌ خزم و دۆستانی ببه‌خشێت و جێگه‌ی مامۆستای ره‌حمه‌تی به‌هه‌شتی به‌رین بێت.


 انا لله وانا الیه راجعون


یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان


28ی10ی۲٠۲1