ئه‌و حاڵه‌ته‌ی ئیمرۆ له كوردستان ده‌بینرێ ، گه‌ره‌كه ژیرانه مامه‌ڵه‌ی له‌ته‌ك بكرێت وهه‌مومان به‌ته‌نگ خواست و داخوازی وچاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و هێوركردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه دابین، به‌هه‌مومان كار له‌سه‌ر نه‌هێشتنی بارگرژییه‌كان بكه‌ین، چونكه كه‌ركوك و ناوچه دابڕاوه‌كان وپیلانی دوژمنان ده‌خوازێ ئیمه‌ی گه‌لی كورد خۆمان ڕێكخهیین و هه‌وڵه‌كان بۆ شكهستهێنانی پیلانی دوژمنان چڕتركهین،
لێ ئه‌وه‌ش گرنگه كه دهسهلاَتی كوردی به‌جدی بێته‌وه سه‌رخۆ وكاربكات بۆ به‌دیهاتنی ئه‌و به‌ڵێن و داخوازیانه‌ی پێویستن، كه له ڕێگه‌ی شه‌قامی كوردی پێشكه‌شیان كراوه، سالاَنێكه ڕۆشنبیران وته‌واوی عاقڵمه‌ندانی ئه‌م مه‌مله‌كه‌ته خه‌باتی مه‌دنی بۆ ده‌كه‌ن و په‌نجه ده‌خه‌نه سه‌ر ناته‌واو یه‌كان، بهلاَم دهسهلاَتی سیاسی وه‌ك پێویست به‌ته‌نگ جێ به‌جێ كردنیان نه‌بوه، بۆیه گه‌ر خوێنی گه‌نج ولاوان و ڕۆله‌كانی ئه‌م گه‌له له‌لامان پیرۆزه، ئه‌بێ بۆ هێنانه‌دی خه‌ونه‌كانیان وهخۆكهوین، چیتر شلگیری و بێ موبالاتی نهكین، ئه‌و به‌ڵێن و وه‌عدانه‌ی له‌ڕێگه‌ی میدیاكان و ژوری كۆبونه‌وه‌كان به‌خه‌ڵك دراون بێنه سه‌ر ئه‌رزی واقع، له‌هه‌مووشی گرنگتر نه‌هێشتنی روحی قبول نه‌كردن و نه‌هێشتنی بارگرژیه له‌نێوان لایه‌نه‌كان، ئه‌و حاڵه‌ته‌ی له ڕۆژانی ڕابردوو هه‌ستی پێده‌كرێت نههێلنرێت، وه‌ك گرتن و ترس و تۆقاندن و هه‌ڕه‌شه‌كردن له ئه‌م وئه‌و، یا هه‌ر حاڵه‌تێكی تری وه‌ك هێرشكردنه سه‌ر باره‌گاكان و سوتاندنیان، كه زیان به هه‌وڵی هێوركردنه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ |