سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە جێگری سەرۆکی وەقفی سوننی عیراقی دەکات

رۆژی 28ی10ی2021 بەرێز د. عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان، بە ئامادەبوونی بەرێزان د. عومەر مەلا حسن مرۆ و مامۆستا مەلا حسن خۆشناو ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی، پێشوازیان لە بەرێز مامۆستا محمد ساڵح جێگری سەرۆکی دیوانی وەقفی سووننی عیراقی و شاندی یاوەری کرد.


لە دانیشتنێکی دۆستانە باس لە دوا پێشهاتەکان و کاری هاوبەشی نێوان هەردوولا بەتایبەتی پەیوەندی و هەماهەنگی نێوان یەکێتی زانایان و دیوانی وەقفی سوننی عیراق کراو چەند بابەتێکی دیکەی پەیوەست وەک پێویستی یەکهەڵوێستی لەمەڕ ناوچە کێشە لەسەرەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم قسەو گفتوگۆی لەبارەوە کرا.


هەر لەو دانیشتە تەئکید لە بەردەوامی هەماهەنگی و کاری هاوبەش کرایەوەو شاندی ناوبراو خۆشحاڵی خۆیان بە پێشوازی گەرمی یەکێتی زانایان و هەڵوێست و هەنگاوەکانیان لەخزمەتکردنی رەوشی ئایینی و پەیوەندی دۆستانە دەربڕی.