شاندێکی رابیتەی زانایان و بیریارانی عیراق سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات

ئەمرۆ 2ی11ی2021 بەرێز د. عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان و مامۆستا مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆک و مامۆستا مەلا حسن خۆشناو ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی پێشوازیان لە شاندێکی باڵای رابیتەی زانایان و بیریارانی عیراق کرد.


شاندەکە پێکهاتبوو لە بەرێزان د. ئەحمەد شەهاب شاکرو د. نعمان سابت حەسون و د. عقاب محمد عبدالفتاح و شێخ عەزیز کازم و مامۆستا محمد عبدالله جاسم و مامۆستا سابر سادق فەلیح، کە بە نوێنەرایەتی ئەمیندارێتی گشتی رابیتەی زانایان و بیریارانی عیراق سەردانی یەکێتی زانایانیان کرد بوو.


لە دانیشتنێکی دۆستانەو باس لە رۆڵی گرنگی زانایان و دامەزراوەی ئایینی لە پاراستنی یەکریزی و سەقامگیری و گەیاندنی پەیامی میانڕەوی و دلسۆزانە، هەروەها باس لە پەیوەندی نێوان هەردوولا کراو شاندی ناوبراو رۆڵی یەکێتی زانایانی لە هەرێمی کوردستان و پرسە هاوبەشەکان بەرز نرخاند، لە تەوەرێکی تری دانیشتنەکە تەئکید لە قوڵکردنەوەی پەیوەندی و هەکاهەنکی و کاری پێکەوەیی کرایەوە.