بەئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی کۆتایی خولی پەرەپێدانی تواناکان بۆ ژمارەیەک لە زانایانی ئایینی بەرێوە دەچێت

ئەمرۆ 7ی11ی2021 بەئامادەبوونی د. پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی، د. عبداللە مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان د. مونا سەرۆکی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ، مامۆستا ئیحسان ئەندامی پەرلەمانی کوردستان، زیندین مولود بریکاری وەزارەت، لە مەراسیمێکی تایبەتدا کۆتایی بەخولی پەرەپێدانی تواناکان هات کە بۆ بەشێکی مامۆستایانی ئایینی پارێزگای ھەولێر لە لایەن وەزارەتی ئەوقاف بەھەماھەنگی لەگەڵ  یەکێتی زانایان و دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ  رێکخرابوو.


سەرەتا بەرێز د. پشتیوان سادق پیرۆزبایی ئاراستەی مامۆستایان و رێکخەرانی خولەکە کردو جەختی لەسەر گرنگی ئەم جۆرە خولانە کردەوە ئامانجی پەرەپێدانی زیاتری تواناکانی مامۆستایانی بەڕێزی ئایینی، ھەروەھا رۆڵی مامۆستایان بەڕێزی ئایینی بەگرنگ و پێناسەکرد لە ئاراستە کردنی کۆمەڵگا لەسەر بنەمای پاراستنی ئاشتی کۆمەڵایەتی پەرەپێدانی خۆشەویستی و پێکەوەژیانی ئایینی.


دواتر بەرێز د. عبداللە مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان لەوتەیەکدا وێرای پیرۆزبایی لەبەشداربووان باسی لە گرنگی و کاریگەری رۆلی مامۆستایانی ئایینی کرد، سەبارەت بە قوڵکردنەوەی پەیامی ئاشتی و پێکەوەژیان و پاراستنی سەقامگیری و گیانی لێبوردەیی لە ناو کۆمەڵگە.


هەروەها لە بەشێکی تری قسەکانی بوونی پەیوەندی بەھێزی نێوان یەکێتی زانایان و وەزارەتی ئەوقاف بە گرنگ ناو بردو رایگەیاند: ئێمەو وەزارەتی ئەوقاف ئامانجمان یەکە بەیەکەوەش ھەرچی پێویست بۆخزمەتی مامۆستایان ئەنجامی دەدەین و بۆ ئەمەش چەندین کارو پرۆژەمان ھەن و بەیەکەوە لەداھاتوودا ئەنجامیان دەدەین.


دواتر د. مونا سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤ جەختی کردەوە لەبەرێوەچوونی خولی بەھێزکردنی تواناکانی مامۆستایان کردەو ئامادەیی دەستەکەشی نیشاندا بۆ ھەماھەنگی ھاوکاری زێتری پەرەپێدانی تواناکانی مامۆستایانی بەڕێزی ئایینی و پشتیوانی لەوتاری میانرەوی و پاراستنی تابلۆی جوانی پێکەوەژیانی ئایینی دەکەین.


لە کۆتاییدا مەراسیمەکەدا لەلایەن بەرپرسانی باڵای هەرسێ دامەزراوەی ناوبراو بڕوانامەی بەشدار بوون بەخشرایە مامۆستایانی ئایینی.