دوو گەنجی ئەفەریقایی 11 هەزار كیلۆمەتر بە سواری پایسكل دەبڕن بۆ گەییشتن بە حەج

دوو حاجی لە باشووری ئەفەریقاوە هاتبوون بۆ ئەنجامدنی سەفەری حەج، كە نزیكەی 11 هەزار كیلۆمەتریان بە سواری پایسكل بڕی بوو بۆ بەجێگەیاندنی ئەركەكانی حەجی ماڵی خوا، ئەو دوو حاجیە نزیكەی 9 مانگ لە رێگا بوون‌و، لە رێگادا 12 وڵاتیان بڕیوە.

ئەو دوو حاجیە لاوە، یەكیان ناوی ئیمتیاز ئەحمەد هارون تەەمەنی 25 ساڵە‌و قوتابی كۆلێژی ئابووریە، ئەوەی دووەمیش بەناوی نەزیم كیرن كروس تەمەن 28 ساڵە، كە بازرگانێكی دەوڵەمەندە.

ئەو دوو حاجیە رایان گەیاند بۆیە بە سواری پایسكلەوە ئەو رێگا دوورەیان بڕیوە، بۆ ئەوەی بزانن كە سەردەمی زوو چۆن موسڵمانەكان بە پێیەكانیان یان بە هۆی سواری وڵاخەوە ئەو رێگا دوورەیان بڕیوە بۆ ئەنجامدانی ئەو فەریزە پیرۆزە.

هەروەها دوپاتیان كردەوە، ئەوان لەو رێگایەدا زیاتر وایان لێ دەكات، هەست بە بانگەوازیكردن بۆ ئایینی خوا‌و موسڵمانكردنی هاووڵاتیان‌و دەرخستنی رێنماییەكانی ئیسلامی پیرۆزە، لەو رێگایەشدا جگە لە چەند كێشەیەكی كەم تووشی هیچ شتێك نەبوونەتەوە، ئەویش وەك هەندێك نەخۆشی سووك‌و، هەروەها تێ،ەگەییشتنی زمانی هەندێك وڵاتان، گۆڕانی كەش‌و هەوا.

شیاوی باسكردنە ئەو دوو حاجیە هێشتا ژیانی هاوسەریان پێك نەهێناوە.