مامۆستا مەلا كامەران حسين کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات

شەوی رابردوو 12ی11ی2021 مامۆستا مەلا كامەران حسين مامۆستای ئایینی پێشنوێژو وتارخوێنی گوندی دووشیوان سەر بە قەزای شێخان كۆچی دوایی كردو یه‌کێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی خانه‌واده‌که‌ی ده‌کات، ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قه‌که‌یه‌تی:


به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان


(كُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَةُ الْمَوْتِ ثُمَّ إِلَيْنَا تُرْجَعُونَ)


بنەماڵەی به‌رێز مامۆستا مەلا كامەران حسين


بەداخەوە هه‌واڵی وه‌فاتی مامۆستای ئایینی و پێشنوێژو وتارخوێن لە گوندی دووشیوانی قەزای شێخان (مامۆستا مەلا كامەران حسين)مان پێگه‌یشت کە بەهۆی نەخۆشیەوە کۆچی دوایی کرد.


به‌و بۆنه‌وه‌ پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی لە خانه‌واده‌و که‌س و کاری ره‌حمه‌تی ده‌که‌ین، له‌خوای گه‌وره‌ داواکارین سه‌برو ئارامی به‌ خزم و دۆستانی ببه‌خشێت و جێگه‌ی مامۆستای ره‌حمه‌تی به‌هه‌شتی به‌رین بێت.


 انا لله وانا الیه راجعون


یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان


12ی11ی۲٠۲1