ئەمرۆ 13ی11ی2021 مامۆستا مەلا عەلی مەلا غفور بێشەیی زانا‌و کەسایەتی ئایینی و کۆمەڵایەتی دەڤەری سۆران كۆچی دوایی كرد‌و یه‌کێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی خانه‌واده‌که‌ی ده‌کات، ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌که‌یه‌تی:
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
(كُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَةُ الْمَوْتِ ثُمَّ إِلَيْنَا تُرْجَعُونَ)
بنەماڵەی به‌رێز مامۆستا مەلا عەلی مەلا غفور بێشەیی
بەداخەوە هه‌واڵی وه‌فاتی زانا‌و مامۆستای ئایینی و کەسایەتی کۆمەڵایەتی سۆران و باڵەکایەتی (مامۆستا مەلا عەلی مەلا غفور بێشەیی)مان پێگه‌یشت کە بەهۆی نەخۆشیەوە کۆچی دوایی کرد.
مامۆستا کەسێکی زانا‌و شارەزاو هەڵکەوتوو و دڵسۆز بوو، یەکێک بووە لە دڵسۆزانی یەکێتی زانایان و ئەندامی کۆنگرەی یەکەم و دامەزراندنی یەکێتی زانایان بووە، خزمەتێکی زۆری بە ئیسلام و موسڵمانان و بواری زانست و حوجرە کردووە، به‌و بۆنه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی لە لقی سۆرانی یەکێتی زانایان و خانه‌واده‌و که‌س و کاری ره‌حمه‌تی ده‌که‌ین، له‌خوای گه‌وره داواکارین سه‌برو ئارامی به خزم و دۆستانی ببه‌خشێت و جێگه‌ی مامۆستای ره‌حمه‌تی به‌هه‌شتی به‌رین بێت.
انا لله وانا الیه را‌جعون
یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
13ی11ی۲٠۲1 |