شاندێکی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان سەردانی یاریدەدەری بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە دەکات

 ئەمرۆ 16ی11ی2021 بەرێز د. عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان بە یاوەری بەرێزان مامۆستا مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆک و د.عمر مەلا حسن مرۆ ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بە مەبەستی پیرۆزبایی دەست بەکاربوون سەردانی بەرێز مامۆستا حیسامەدین یونس یاریدەدەری بەرێوەبەری گشتی حەج و عومرەیان کرد.


لە دانیشتنێکدا بەرێز سەرۆکی یەکێتی زانایان پیرۆزبایی ئاراستەی یاریدەدەری بەرێوەبەری گشتی حەج و عومرە کردو هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست، هەر وەک لە قسەکانی ئاماژەی بە چەند پرسێکی پەیوەست بە کاروباری حەج و عومرەو بەتایبەت خزمەتی مامۆستایانی ئایینی لەو چوارچێوەدا کردو پاڵپشتی یەکێتی زانایان و ئامادەیی هەموو جۆرە هەماهەنگیەکیشی لەو بارەوە دەربڕی.


لەلایەن خۆشیەوە مامۆستا حیسامەدین یونس سوپاسی خۆی ئاراستەی شاندەکە کردو تەئکیدی لە پێویستی هەماهەنگی کردەوەو بەڵێنی ئەوەشی دا بە هەموو توانایەوە لە خزمەتی پرۆسەکەو زانایانی ئایینی بێت.