سلێمانی: بەرێوەبەرایەتی ئەوقاف و لقی سلێمانی یەکێتی زانایان سیمینارێک لەبارەی مافەکانی منداڵ لەنێوان شەریعەت و یاسا ساز دەکەن

ئەمڕۆ ٢٠٢١/١١/١٦ لە ھۆڵی کۆبونەوەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی سلێمانی، بە ھاوبەشی ڕێکخراوی خانزاد و ھاوئاھەنگی لقی سلێمانی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان و بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی پارێزگای سلێمانی ، سیمینارێک بۆ ھەردوو بەڕێزان دکتۆر فارۆق عبدلله پەرخی  مامۆستای زانکۆو شارەزا لەبواری یاسا، و دکتۆر محمد عبدلله پێنجوێنی مامۆستای زانکۆ و سەرۆکی لیژنەی فەتوای سلێمانی بەڕێوەچوو ، کە تایبەت بوو بە مافەکانی منداڵ لە چوارچێوەی یاساو شەریعەدا، لە کۆڕەکەدا ٦٠ مامۆستای ئاینی وتاربێژی ناو شاری سلێمانی بەشداربوون ...


لە سەرەتای سیمینارەکەدا مامۆستا فەریدون بەرێوەبەری گشتی ئەوقافی سلێمانی وتاری ھاوبەشی زانایان و ئەوقافمان پێشکەشکرد .


مامۆستا عەتا پێنجوێنی جێگری لقی زانایان بەھاوبەشی خاتوو نازەنین بەرێوەبەری ڕاگەیاندنی ئەوقاف ئامادەکاری و بەرێوەبردنی سیمینارەکەیان لە ئەستۆ گرتبوو.


شایانی وتنە ڕێکخراوی خانزاد لە بوارەکانی مافی ژنان و منداڵان و بوارە کۆمەڵایەتیەکان ساڵانێکە کاردەکەن.