مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری گشتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی پارێزگای هەولێر دەکات

ئەمرۆ 1ی11ی2021 بەرێز حاجی تەیب زراری بەرێوەبەری گشتی بەرێوەبەرایەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی ئایینی کردو بە گەرمیەوە لە لایەن سەرۆک و جێگرو ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی بە گەرمیەوە پێشوازی لێ کرا.


سەرەتای دانیشتنەکە بەرێز حاجی تەیب زراری بەرێوەبەری گشتی خۆشحاڵی خۆی بەسەردانیکردنی یەکێتی زانایان دەربڕی و ئامانجی هاتنەکەی روون کردەوە، کە زیاتر بۆ هەماهەنگی و دروستکردنی پەیوەندیەکی پتەو بە مەبەستی خزمەتکردنی زانایانی ئایینی و مزگەوتەکان و چۆنیەتی ئیدارەدانەوە بوو، هەروەک رۆڵی یەکێتی زانایان و پاڵپشتی لە بەرێوەچوونی کارەکان بە گرنگ وەسف کرد.


لەلایەن خۆشیەوە بەرێز د. عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان خۆشحاڵی خۆی بە سەردانی بەرێوەبەری گشتی دەربڕی و سوپاسی ئەو هەماهەنگی و هەڵوێستەی کرد، کە بەرامبەر یەکێتی زانایان هەیەتی.


دواتر کۆمەڵێک پرس و بابەتی گرنگ و پەیوەست بە هەردوو لا خستە ڕوو، بەتایبەت لە بارەی پتر خزمەتکردنی رەوشی ئایینی و چۆنیەتی بەرێوەبردنی ئیدارەی مزگەوتەکان و بابەتی خوێندنی حوجرەو رێکخستنەوەی میلاکات و نەهێشتنی رۆتین و گەندەڵی و پێشکەشکردنی خزمەتی پترو دۆزینەوەی چارەسەری پێویست و گونجاو بۆ ئەو پرسانەی زۆر جار تووشی کێشەو گرفت دەبنەوە.


 دواتر لە لایەن ئامادەبووانی کۆبوونەوەکە چەندین پرس و بابەتی تر قسەو گفتوگۆی تێرو تەسەلیان لە بارەوە کراو، هەردوولاش کۆک بوون لەسەر پێویستی هەبوونی هەماهەنگی تەواو لە نێوان هەردوو دامەزراوەی ئەوقاف و یەکێتی زانایانەوە.