فرۆشتنی خواردنی حەلال لە فەرەنسا بەرز دەبێتەوە

نووسینگەیەكی راوێژكاری لە فەرەنسا لە لێكۆڵینەوەیەكدا بڵاوی كردۆتەوە، كە بازرگانی بەرهەمە حلالەكان، كە بە پێی شەریعەتی ئیسلام بەرهەم هێندراون لە فەرەنسا بە رێژەی (23%) لە سەدان لە ماوەی ئەمساڵەدا بەرز بۆتەوە.

مەزەندە دەكرێت، كە بەرزبوونەوەی بەرهەمە حەلالەكان لە فەرەنسا لە ماوەی دوازدە مانگی رابردوو گەییشتۆتە (140) ملیۆن یۆرۆ، كە كۆی بەرهەمە حەلالیەكان لە فەرەنسا ساڵانە دەگاتە (5.5) ملیار یۆرۆ.

بە پێی لێكۆڵینەوەكە، سەرفبوونی ئەو بەرهەمە حەڵاڵیانە زیاتر پەیوەستە بە جالیەی ئیسلامی لە فەرەنسا، كە ژمارەیان نزیكەی (6) ملیۆن كەس دەبیت‌و، (32%)ی بەرهەمە حەڵاڵیەكان لە پاریس سەرف دەبێت‌و، لەو (5.5) ملیار یۆرۆیە نزیكەی ملیارێكی لە بازرگانی خواردنی خواردنگەكانی تایبەت بە خواردنی خێرایە.