ئێوارەی ئه‌مرۆ دووشەممە 22/11یەكەم كاروانی حاجیانی هەرێم دەگەڕێنەوە شاری هەولێر.

راگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف-مەككە
دوای ئەوەی فەریزەی حەجیان بەجێهێنا ، بەپێی ئەو خشتەیەی كەدەستەی باڵای حەجی عیراق بۆ گەرانەوەی حاجیانی هەرێمی كوردستانی داناوە، ئێوارەی ،رۆژی دووشەممە 22/11/2010 یەكەم كاروانی حاجیانی بەیاوەری بەرێز كامیل حاجی عەلی وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئاینی بەفرۆكەیەكی كۆمپانیای(الوفیر)ی سعودی كە 450حاجی هەڵدەگرێت لەفرۆكەخانەی (جەدە)وە بەرەو فرۆكەخانەی هەولێر دەگەڕێتەوە، دواتریش پرۆسەی گەرانەوەی حاجیان

بەرەو فرۆكەخانەكانی كوردستان بەردەوام دەبێت و ئەگەر گرفتی لەناكاو دروست نەبێت ،دوا كاروانی حاجیانی هەرێم لەماوەی 10رۆژی داهاتودا دەگەڕێنەوە كوردستان.هەر لەناو ئەم كاروانەی یەكەمی حاجیاندا تیمی راگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف كەبەدرێژایی مانگێك یاوەری حاجیان بوو لەسعودیە ،دەگەڕێتەوە هەرێمی كوردستان.
شایانی باسە حاجیانی هەرێم لەپرۆسەی گەرانەوەیاندا بڕێكی زۆر ئاوی زەمزەم و خورما و دیاری جۆراوجۆریان كڕیوە و لەبەر گرانی وەزنەكانیان نەتوانرا هەموو ئەو كەلوپەلانە بەفرۆكەكان بهێنرێتەوە بۆیە بەچەند ئوتومبیلێكی بارهەڵگر زیاتر لە 1000تەن دیاری و كەلوپەلی حاجیان بەرێگای وشكایی دەنێردرێتەوە بۆ كوردستان.