لقی سلێمانی یەکێتی زانایان به مەبەستی پیرۆزبایی سه ردانی بەڕێوه بەری گشتی ئەوقافی سلێمانی دەکات

ڕۆژی ٧-١١-٢٠٢١ شاندێکی لقی سلێمانی یه کێتی زانایان به سه رۆکایه تی مامۆستا نجم الدین قادرلێپرسراوی لق و ئه ندامێتی کارگێڕانی لق و فه توای باڵاو فه توای لق و به رپرسی ناوچه کان سه ردانی به ڕێز هاوژین ملاره ووف به ڕێوه به ری گشتی ئه وقافی سلێمانیان کرد


سه ره تا لێپرسراوی لق له ووته یه کدا به ناوی سه رجه م به شه کانی لقی سلێمانی یه کێتی زانایانه وه پیرۆزبایی له به ڕێوه به ری گشتی ئه وقاف کرد وهیوای سه رکه وتنی بۆخواست له کاره کانیدا  به ڵێنی پشتیوانی یه کێتی زانایانی بۆدوپات کرده وه هه تا ئه وه نده ی خزمه ت به زانایانی ئاینی و مزگه وت و شوێنه پیرۆزه کان ودۆزی ڕه وای گه له که مان بکات 


دواتر به ڕێوه به ری گشتی ئه ووقاف سوپاسی لقی سلێمانی یه کێتی زانایان و شاندی میوانی کرد بۆ ئه وبه سه رکردنه وه و هه مه هانگیه ی له ڕابردودا له گه ل ئه وقاف دا هه یان بوه به ڵێنی ئه وه شی دا ئه ویش درێژه پێده ری ئه وکاره ده بێت و کارده کات له پێناوخزمه ت کردن به ته بایی و یه کڕیزی زانایان وناوماڵی کوردی هه رله ومه راسیمه دا لقی سلێمانی یه کێتی زانایان تابلۆی ڕێزلێنانی به خشیه به ڕێوه به ری گشتی ئه وقافی سلێمانی.