ئەمڕۆ یەک شەممە 12ي12ي2021 شاندێکی لقی شارەزووری یەکێتی زانایان بەسەرپەرشتی بەڕێز مامۆستا شێخ غازی بەرپرسی لقی شارەزووری یەکیتی زانایانی ئاینی، هاوڕێ لەگەڵ کارگێڕانی لق و ئەندامانی لیژنەی فتوای لق بەمەبەستی پیرۆزبای سەردانی بەڕێز مامۆستا هاوژین بەڕێوەبەری گشتی ئەوقافی پارێزگای سلێمانیان کرد.
لە دانیشتنێکدا وێڕای ئاراستە کردنی پێرۆزبایی دەسبەکاربوونی بەرێوەبەری گشتی ئەوقافی سلێمانی، باسی چەند پرس و بابەتێکی پەیوەست بە زانایان و سنووری لقی شارەزوور کرا. |