سه‌رۆكی پێشوی مۆریتانیا یه‌كه‌م كه‌سه‌ له‌ جیهاندا پاش سه‌رۆكایه‌تی ده‌بێته‌ ئیمام له‌ مزگه‌وتێكی بچوكی باشوری ئه‌و ولاَته‌

ئه‌مرِۆ دووشه‌ممه‌ چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی مۆریتانی باسیان له‌وه‌ كردوه‌ سیدی ولد ئه‌لشه‌یخعه‌بدولاى سه‌رۆكی پیشوی ئه‌و ولاَته‌ كه‌ به‌ كوده‌تایه‌كی سه‌ربازی له‌ سه‌رۆكایه‌تی دوور خرایه‌وه‌، ئێستا ئیمامی مزگه‌وتێكه‌ له‌ باشوری مۆریتانیا.

به‌ وته‌ی ئه‌و سه‌رچاوانه‌ ولد شێخ عه‌بودلاَ كه‌ له‌ رێگای كوده‌تای سه‌ربازیه‌وه‌ له‌ لایه‌ن سه‌رۆكی ئێستاوه‌ له‌ به‌رواری 6/8/2008 له‌ كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی دوور خرایه‌وه‌ وازی له‌ كاری سیاسی هێناوه‌و بوه‌ته‌ ئێمامی گوندی لمدون كه‌ شوێنی له‌ دایك بونی خۆیه‌تی.

هه‌ر ئه‌و سه‌رچاوانه‌ باسیشیان كردوه‌، ناوبراو به‌ كه‌سێكی دیندار ناسراوه‌، له‌ به‌ر ئه‌وه‌شه‌ رِازی بوه‌ به‌ دامه‌زراندنی به‌ پیشه‌ی ئیمام له‌و گونده‌ - 225 كیلۆمه‌تر له‌ باشوری نه‌واكشۆتی پایته‌خت- به‌مه‌ش یه‌كم سه‌رۆكه‌ له‌ مۆریتانیا و به‌ڵكو له‌ جیهانیشدا پیشه‌ی ئیمامه‌تی بكات له‌ دوای سه‌رۆكایه‌تی كه‌ ماوه‌ی 14 مانگی خایاندوه‌ پێش له‌ كارخستنی.

ئه‌مه‌و ناوبراو یه‌كه‌م سه‌رۆكی مه‌دنیه‌ له‌ مێژووی مۆریتانیا به‌ شێوه‌ی دیموكراتی و شه‌فافانه‌ ده‌سه‌لاَتی گرتبێته‌ ده‌ست، له‌ لایه‌ن رِكابه‌ره‌كانیه‌وه‌ تانه‌ی ئارِاسته‌ نه‌كراوه‌ و له‌ كاتی هه‌ڵبژاردنیدا متمانه‌ی سوپایشی به‌ده‌ست هێناوه‌.
کوردیو