marufruste@gmail.com
ژیان سه‌یره، هه‌موو شته‌كانی ئه‌م رۆژگاره، سه‌راو ژوور بوونه، راستگۆ به درۆزن‌و، درۆزن به ڕاستگۆ، ئه‌مین بهخائنو، خائن به ئه‌میندار هه‌ژمارده‌كرێت، نازانین چی بڵێن‌و چی بنوسین، بۆ وابیر ده‌كه‌ینه‌وه، بۆ ئه‌وانه‌ی فرمێسكی راسته‌قینه ده‌ڕێژن به مرۆڤێكی سالار وه‌سف ده‌كرێت و، ئه‌وانه‌ی فرمێسكی تیمساحیش ده‌رێژن واده‌زانن دڵسۆزی راسته‌قینه‌ن، بۆیه ده‌لێم: (إنا لله وإنا إلیه را‌جعون).
ده‌ڵێن: ئیسلام ئافره‌تی كردووه به‌كۆیله و چهوساندویهتیهوه به‌ده‌ستی پیاو سالارهكانو، كۆمه‌ڵێك شتی تر، به‌ڵام پێیان ده‌ڵێین: ئاوڕێكی به ویژدانانه بۆ مێژووی پێغه‌مبه‌رو یارانی بده‌نه‌وه، به‌ڵام به ویژدانه‌وه قسه بكهنو ده‌ریببڕن، گومانمان نیه راستی نابیستین ته‌نها خورافیات نه‌بێت، ژیان ئاوا بڕوات شارستانیه‌ت وكۆمه‌ڵگا هه‌ره‌س دێنێت و شیرازه‌ی خێزانه‌كان زیاتر لێك ده‌ترازێ، بۆ به‌بیر خۆمانههێنینهوه رۆژانه‌له لێژنه‌ی فهتواكانو، دادگاكان له‌هه‌موو شار‌و شارۆچكه‌یه‌ك چی رووده‌دات چی ده‌بینین!!
كێشه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان روو له زیادبوونه، كێ تیایدا به‌ر پرسیاره؟ فرمێسكه راسته‌قینه‌كان یان فرمێسكه تیمساحیهكان؟
ئاشكرایه هه‌موو ئه‌و كێشانه بۆئه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه، كه‌ئێمه به هه‌ڵه له ئاینی پیرۆزی ئیسلام گه‌یشتوین، واش ده‌بینم كهنامانهوێ لێشی تێ بگه‌ین، ئه‌مه‌ش هه‌ڵه‌یه‌كه خۆمان دهیكهینو فێڵ له‌خۆمان ده‌كه‌ین نه‌ك ئیسلام، چونكه ئاینی پیرۆزی ئیسلام له بچوكترین ماف تا گه‌وره‌ترین ماف به ئافره‌تی به‌خشیوه، به‌ڵام مرۆڤه‌كانی ئه‌م سه‌ده‌یه سته‌م له ئافره‌تان دهكهنو، تاوانه‌كه‌شی ده‌ده‌نه‌پاڵ ئاینی پیرۆزی ئیسلام‌و، واش تێكهیشتوونهو واشده‌زانن ئافره‌ت ته‌نها بۆ كرداری سێكسی هاتۆته دونیا، سه‌یركردنی ئافره‌ت له سه‌ده‌ی بیست‌و یه‌ك به‌چاوی خزمه‌تكار یان به‌بێ رێزی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت، كه پێچه‌وانه‌ی یاسای په‌روه‌ردگارو، فه‌رمایشته جوانه‌كانی پێغه‌مبه‌رو، ده‌قه‌كانی شه‌ریعه‌تی ئیسلامه، چونكه ئافره‌تیش مرۆڤه‌و ئاره‌زووی هه‌یه، ئافره‌ت به‌ڵگه‌یه‌كی ئیلاهیهو، ئهمانهتو، راسپارده‌ی په‌روه‌ردگاره بۆ پیاوان‌و، ده‌بێ رێزی لێبگیرێت‌و، پارێزگاری لێ بكرێت.
بۆیه ده‌چینه خزمه‌ت بێغهمبهرمان ئاخۆ چی له باره‌ی ئافره‌ت ده‌ڵێت؟
1- ( الدنیا متاع وخیر متاعها المرأه الصالحه ): جیهان هه‌مووی خۆشییه به‌ڵام خۆشترین شت له‌م جیهانه‌دا ئافره‌تێكی چاكه.
2- ئافره‌ت له ژیانی پێغه‌مبه‌ر زۆر خۆشه‌ویست بووه وه‌ك ده‌فه‌رمووێ(حبب إلي من دنياكم ثلاث ألطيب والنساء، وجعلت قرة عيني في الصلاة )سێ شت لای من زۆر خۆشه‌ویسته:1- بۆن 2- ئافره‌ت 3- نوێژیش گلێنه‌ی چاوم.
به‌ڵام به‌داخه‌وه پیاوی واهه‌یه فرمێسكی تیمساحی بۆ ئافره‌تان ههڵدهرێژی و خۆی زۆر به‌دڵسۆزی ئافره‌تان ده‌زانێ، به‌ڵام كه سه‌یری ده‌كه‌ی خۆی زۆر به‌بێ رێزی سه‌یری خێزان‌و، كچ‌و،خوشك‌و، دایك‌و، ئافره‌تان ده‌كات به‌شێوه‌یه‌ك، هیچ مافێكیان پێ ڕه‌وا نابینێت‌و، واده‌زانێت ئینسان نین، ئایه به‌مانه دگوترێت: دڵسۆزی ئافره‌تان؟
ڕه‌خنه لهپێغهمبهردهگرن،به‌ڵام له‌یادیان چووه كه تاكه پیاو له‌جیهاندا بۆ به‌رگری كردن لهشارستانیهتو، كۆمه‌ڵگه‌و،مافی ئافره‌تان ته‌نیا محه‌مه‌ده سه‌لامی خوای گه‌وره‌ی له‌سه‌ربێ.
براو خوشكی بێ ئاگا ئایه تۆ بویت ئافره‌تانت رزگاركرد لهزینده به‌چاڵی؟ یان تۆ ههوڵدهدیتو، مشتاقی بۆ شكاندنی شوشه‌كانی؟ ئایه په‌یامێكی جوانترت پێیه، له‌په‌یامی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام جوانتربێت؟
نه‌خێر هه‌موو جیهان هه‌ڵسێت ناتوانێ به‌قه‌ت پێغه‌مبه‌ر بۆ ئافره‌تان باشتربێ، خۆت پێشێلكاری له‌مافی دایك‌و، خوشك‌و، كچ‌و، هاوسه‌ری ژیان‌و، ئافرتان بكه‌ی چۆن ده‌توانی بانگه‌شه بۆمافهكانیان بكه‌ی؟
ئازیزم سه‌یربكه پێغه‌مبه‌ری ئیسلام ئافره‌تی شوبهاندووه به‌شوشه،ده‌بێ ره‌چاوی هه‌ستی ناسكی بكه‌یت:( رفقا بالقواریر ):نه‌رمونیان ولهسهرخۆبن له‌گه‌ڵ شوشه‌كان واته ئافره‌تان.
3- یان ده‌فه‌رمووێ: :( إنّ من أكمل المؤمنين إيماناً أحسنهم خلقاً وألطفهم بأهله ) ته‌واو ترین باوردار له‌رووی باوه‌ریه‌وه ئه‌وه‌یانه،كه جوانترین ره‌وشتی هه‌بێ ونهرموو نیان بێ بۆخێزانه‌كه‌ی.
بابزانین پێغه‌مبه‌ر ته‌نها قسه‌ی كردووه،یان به‌كرده‌وه‌ش سه‌لماندوویه‌تی؟بابزانین پێغه‌مبه‌ر له‌ماڵدا چۆن بووه:
هاوه‌ڵه‌كانی پێغه‌مبه‌ر چون بۆماڵی پێغه‌مبه‌ر له‌خاتوو عائیشه یان پرسی له‌باره‌ی ره‌وشتی پێغه‌مبه‌ر له‌مالدا وهاوكارییان ده‌كات خاتوو عائیشه وه‌لامی دانه‌وه وگوتی( وكان خلقه القرآ‌ن ):چۆن قورئان وه‌سفی كردووه ئاوایه،( وإنَّك لعلي خلق عظيم ):واته:براستی ئه‌ی محه‌مه‌د تۆ له‌سه‌ر جوانترین ره‌وشتی.
ئه‌نه‌سی كوری مالك ده‌فه‌رمووێ:( ما رأیتُ أحداً كان أرحم بالعیال من رسول لله صل الله علیه وسلم ):هیچ كه‌سێكم نه‌بینیوه وه‌ك پێغه‌مبه‌ری خوا بۆمال خێزانی باشتر بێت.
كه‌سێك خاوه‌ن رێز بێ رێز له‌ئافره‌تانیش ده‌گرێت وبهئهمانهتیكی ئیلا هیشی ده‌زانێت، به‌ڵام كه‌سێك خۆی بێزێزبێت سوكایه‌تیش به‌ئافره‌تان ده‌كات، ئاینی پیرۆزی ئیسلام زۆر رێزی له ئافره‌ت گرتووه لهكۆیلایهتی و زینده‌به‌چاڵ رزگاری كردووه، هانی پیاوانی داوه بۆ رێزگرتن لهئافرهتانو، پێشێل كاری له‌مافه‌كانیان نه‌كه‌ن‌و، سنوره‌كان نه‌به‌زێنن، به‌ڵام ئه‌زیزه‌كانم با نۆره‌ی ئێوه بێ بزانین ئێوه جیتان له هه‌مبانه دایه، هیواداریشین بانگه‌شه‌كردنی مافی ئافره‌تان له‌سه‌ر ئه‌ساسی خۆشه‌ویستی وریزلێنان بێت، نه‌وك له‌سه‌رئه‌ساسی بازرگانی كردن‌و مه‌رامی تر . |