دوای ئەوەی لە چەند رۆژەی رابردوو دەنگوباسی ئەو دەستەواژەیەی لە کتێبی زمان و ئەدەبی کوردی پۆلی دەیەم کەوتە نێو تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و بووە مایەی نیگەرانی و برینداربوونی هەستی موسڵمان، یەکێتی زانایان لەگەڵ بەرێز وەزیری پەروەردە لەسەر خەت بوو بۆ ئەوەی بتواندرێ بە زووترین کات ئەم دەستەواژەیە لابدرێت.
خۆشبەختانە هەر زوو وەزارەتی پەروەردە لەسەر ئەم بابەتە کاری پێویستیان کرد‌و روونکردنەوەو بڕیاری لادانی ئەو بڕگەو دەستەواژەی دەرکرد.
دوای ئەم بریارەو وەک پێ‌زانین ئەمرۆ 13ی12ی2021 یەکێتی زانایان بە نوسراوێک سوپاس و پێزانینی ئاراستەی وەزارەتی پەروەردە کرد‌و ئەم هەنگاوەی وەزارەتی وەک رێزگرتن لە هەستی موسڵمانان و بەجێهێنانی خواستی یەکێتی زانایان بەرز دەنرخێنێت.
لە بەشێکی نوسراوەکە هاتووە: دوا به‌دوایی ئه‌وه‌ی زانرا كه له پرۆگرامی كتێبی ( زمان و ئه‌ده‌بی كوردی) پۆلی ده‌یه‌می بنه‌ره‌تی برگه یه‌ك و ده‌سته‌واژه‌یه‌ك له‌ناو چیرۆكی (لاوه‌كی ده‌رویشی عه‌ڤدی) هه‌بوو، نیگه‌رانی و ناره‌حه‌تی موسڵمانی كوردستانی لێكه‌وته‌وه‌و له ده‌ره‌نجامدا وه‌زاره‌تتان به فه‌رمانی وه‌زاری ژماره 963 له 12/12/2021 بریارتاندا به لابردنی ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه و دووباره پێداچوونه‌وه به پرۆگرامی ( زمان و ئه‌ده‌بی كوردی) بۆ ساڵی خوێندنی داهاتوو 2022-2023 .
لە بەشێکی تری هاتووە: به ناوی زانایانی ئاینی هه‌رێمی كوردستان ئه‌م هه‌نگاوه‌تان به‌رز ده‌نرخێنین، چونكه ئه‌م هه‌نگاوه‌تان رێز گرتنه له هه‌ستی زۆرینه‌ی دانشتوانی هه‌رێم و بنه‌ما و چوارچێوه‌كانی پێكه‌وه ژیان له هه‌رێمی كوردستان.
شایەنی باسە وەک کاری پیشەیی و خەمخۆری بۆ هەموو پرس و پێشهاتەکان یەکێتی زانایان کاری پێویستی کردووەو دەکات بە شێوەیەکی بەرپرسیارانەو لەگەڵ لایەنی پەیوەندار هەنگاوی پێویست ئەنجام دەدات. |