لیژنەی ئەوقاف وکاروباری ئایینی تاوتوێکردنی کێشەو گرفتەکانی خوێندنی ئیسلامی دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 18-12-2021 بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر کێشەوگرفتەکانی خوێندنی ئیسلامی لەھەرێمی کوردستان ، لیژنەی ئەوقاف وکاروباری ئایینی بەبەشداری نوێنەرانی قوتابخانەو خوێندنگا ئیسلامییەکان كۆبوەوه...


لەدەستپێکی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس لەبایەخ دانی زیاتر بەخوێندنی ئیسلامی کرا بۆ پێگەیاندنی مامۆستایانی ئایینی وبلاوکردنەوەی بیری نەتەوەیی ومیانرەوی لەھەرێمی کوردستان، ھەروەک بەگرنگیەوە ھەلوەستە لەھەمبەر دەستپێشخەرییەکەی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان کرابۆپێک ھێنانی لیژنەێکی تایبتمەند بۆ دیراسەتکردنی بابەتی دامەزراندنی زانکۆیەکی ئیسلامی لەکوردستان ، ئینجا گوێبستی داواکاری وگرفت ولامپەرەکانی بەردەم خوێندنی ئیسلامی بوون، بەتایبەت پرسی وەرنەگرتنی قوتابیانی خوێندنی ئیسلامی لەزانکۆو پەیمانگه‌کان ، كەبەپێی یاسا ی ژمارە(٩)ی سالی ١٩٩٧ی پەرلەمانی كوردستان بروانامەی ئامادەیی ئیسلامی بەرامبەركراوەلەگەل بروانامەی قۆناغی ناوەندی وئامادەییەكانی سەربەوەزارەتی پەروەردە بەلام سالانەگرفتی وەرنەگرتنیان لەزانكۆوپەیمانگاكان ھەیە..


کۆبوونەوەکەبەکۆی دەنگ جه‌خیتیان لەچاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌ كرده‌وه‌و، ئامادەیی خۆیان  نیشاندا بۆ بەدواداچوونی كۆى ئەو پرسانەی تایبەتن بەخوێندنی ئیسلامی .