ئەمڕۆ دووشەممە 20ی 12ی 2021، بەرێز د. عەبدوڵڵا مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان و شاندێکی یاوەری لەدیوانی وەزارەتی ئەوقاف بەمەبەستی پیرۆزبایی دەست بەکاربوون سەردانی د. دیار جەباری ڕاوێژکاری وەزارەتی ئەوقاف كرد.
لەو دیدارەدا، سەرۆکی یەکێتی زانایان، پەیامی پیرۆزبایی خۆی و یەکێتی زانایانیشی ئاڕاستەی "پ.ى.د. دیار جەباری" کرد، کە وەک ڕاوێژکاری وەزارەتی ئەوقاف دەستبەکاربووە، هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.
لای خۆشیەوە، ڕاوێژکاری وەزارەتی ئەوقاف، وێڕای بەخێرهێنانی سەرۆک و شاندی باڵای یەکێتی زانایان، سوپاسی هاتن و پەیامی پیرۆزباییشی کردن. |