زانایان هه‌ڵگری په‌یامی خوای په‌ر‌وه‌ردگارن و میراتگری پێغه‌مبه‌رانن (علیهم الصلاه والسلام) ده‌بێت شوێن ئاكار و ڕه‌وشتی پێغه‌مبه‌ران بكه‌ون، كاتێك ده‌ڵێن زانایان به مانای چی ؟
وشه‌ی زانا له (زانین)ـه‌وه هاتو‌وه كه‌واته ده‌بێت نا‌و و نا‌وه‌ڕۆك وه‌ك یه‌ك بن .
زانایانی ئایینی ئیسلامیش سه‌ره‌تا ده‌بێت شاره‌زا و ئاشنا بێت به حه‌قیقه‌تی ئیسلام، وه ئه‌م ئاشنایه‌تیه خۆی در‌وست نابێت تا‌وه‌كو هه‌وڵ و ماند‌و‌وبو‌ونی له‌گه‌ڵ نه‌بێت .
پێغه‌مبه‌ران (علیهم الصلاه والسلام) سارێژی ده‌ردی ئومه‌تیان ده‌كرد به چی به‌و زانسته‌ی پێیاندرابو‌و .
په‌ر‌وه‌ردگار فه‌رمو‌ویه‌تی [وَأَنزَلْنَا إِلَيْكَ الذِّكْرَ لِتُبَيِّنَ لِلنَّاسِ مَا نُزِّلَ إِلَيْهِمْ وَلَعَلَّهُمْ يَتَفَكَّرُونَ] النحل 44 .
واتا : ئه‌ی محمد () ئێمه قورئانمان بۆ لای تۆ نارد بۆ ئه‌وه‌ی ڕ‌و‌ونی بكه‌یته‌وه بۆ خه‌ڵكی ئه‌وه‌ی بۆیان نێردرا‌وه‌ته خواره‌وه به‌ڵكو بیربكه‌نه‌وه‌و تێ بگه‌ن، كه‌واته ئه‌م ئایه‌ته قورئانیه ده‌ری ده‌خات بانگه‌وازكردن به قورئان ڕ‌و‌ون كرا‌وه‌ته‌وه بۆ خه‌ڵكی .
ئایا پێغه‌مبه‌ری خوا () به‌زاره‌كی بانگه‌وازی كرد‌و‌وه؟ به‌ڵكو ڕێڕه‌و هه‌ڵس و كه‌وته‌كانی هه‌مو‌وی بانگه‌واز بو‌ون پرسیار كرا‌وه له دایكی ئیمانداران ده‌رباره‌ی ڕه‌وشتی پێغه‌مبه‌ر له‌وه‌ڵامدا فه‌رمو‌ویه‌تی : (كان خُلُقُهُ القُرێ‌ن) ڕه‌وشت و ئاكاری پێغه‌مبه‌ر وه‌كو قورئان بو‌وه پێویست ده‌كات ئاشنایه‌تیمان هه‌بێت به ڕه‌فتار و ئاكاری به‌رزی پێغه‌مبه‌ر () كه ڕێبازی (سنه)ی پێ ده‌وترێت وه به‌گشتی سێ جۆرن :
1) فه‌رمایشته‌كانی
2) كرده‌وكانی
3) دان پێداهێنانه‌كانی بۆ ئاگاداربو‌ون له قورئان وسونه‌ت
پێویسته به‌د‌واداچو‌ون بكه‌ین شاره‌زایی‌و ئاشنایه‌تی ته‌وا‌ومان له‌گه‌ڵ قورئان و سونه‌تی پێغه‌مبه‌ر () هه‌بێت ئه‌وسا ده‌توانین چاره‌سه‌ری كێشه‌ی میلله‌ته‌كه‌مان بكه‌ین خه‌می ته‌وا‌ویان لێ بخۆین ئه‌گه‌ر به پێچه‌وانه‌وه بێت هیچمان پێ ناكرێت، إنشا‌و الله زانایانی كوردستان زیاتر به‌رچا‌و ڕۆشن ده‌بن زیاتر ڕێگا ڕۆشن ده‌كه‌نه‌وه .
هه‌ر‌وه‌ها له باسی پله‌و پایه‌ی زانایاندا، زانایان پله‌یه‌كی یه‌كجار به‌رزیان هه‌یه چه‌نده‌ها ئایه‌ن فه‌رمو‌وده ئاماژه‌ی پێ ده‌كات .
ئه‌میش مانای ئه‌وه‌یه زانایان دڵخۆشبن كه خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا له نا‌و هه‌مو‌و چین و توێژه‌كانی تر زیاتر باسیان ده‌كات خوای په‌ر‌وه‌ردگار فه‌رمو‌ویه‌تی: ( يَرْفَعِ اللَّهُ الَّذِينَ آمَنُوا مِنكُمْ وَالَّذِينَ أُوتُوا الْعِلْمَ دَرَجَاتٍ وَاللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرٌ) المجادلة 11 .
واتا : (ئه‌وانه‌تان كه ئیمانیان هێنا‌وه به‌رزیان ده‌كاته‌وه وه ئه‌وانه‌ی كه زانیاریان پێ درا‌وه به‌چه‌ندان پله به‌رزیان ده‌كاته‌وه) .
ئه‌م ئایه‌ته قورئانیه ئاماژه‌ی به‌وه كرد‌و‌وه كه مرۆڤ به‌هۆی زانسته‌وه پله‌ی به‌رزده‌بێته‌وه لای خودا پاشان لای خه‌ڵكی .
زانایاری ڕێزه بۆ د‌ونیا و قیامه‌ت ..
زانایان چا‌وساغن هه‌م له دنیا بۆ خه‌ڵكی وه هه‌م تكا كارن له ڕۆژی د‌وایی چونكه پێغه‌مبه‌ر () فه‌رمو‌ویه‌تی سێ كه‌س تكا كاره له ڕۆژی د‌وایی پێغه‌مبه‌ران زانایان شه‌هیدان .
ئه‌و زانست و زانیاریانه ده‌بێته هۆكارێك كه سه‌ربه‌رزی تێدایه له د‌واڕۆژدا .
له‌فه‌رمو‌وده‌یه‌كدا پێغه‌مبه‌ر () فه‌رمو‌ویه‌تی: ( مَنْ سَلَكَ طَريقاً يلتمس فيهِ عِلْماً سَهَلَ اللهُ طريقاً إلى الجنة )
واتا : (هه‌ر كه‌سێك ڕێگایه‌ك بگرێته به‌ر بۆ به‌ده‌ست هێنانی زانست‌و زانیاری ئه‌وه خوا ڕێگای چو‌ونه به‌هه‌شتی بۆ ئاسان ده‌كات .
ئه‌وه‌ی هه‌ڵده‌گوزین له قورئان و فه‌رمو‌وده‌كانی پێغه‌مبه‌ر () ئه‌وه‌یه :
1- زانا‌و شاره‌زابو‌ون له ئایینی ئیسلام هۆكارێك بۆ نیشته‌جێ بو‌ون له به‌هه‌شت .
2-
2- هه‌مو‌و در‌وست كرا‌وه‌كانی خوا دا‌وای لێ بوردن ده‌كه‌ن بۆ زانایان.
3- به‌وێنه‌ی ڕ‌و‌وناكی مانگ به‌سه‌ر ئه‌ستێره‌كان ئا‌وایش فه‌زڵ و ڕێزیان هه‌یه به‌سه‌ر خواناسان.
4- هیچ كه‌س به‌جێ نشین و میراتگری ته‌وا‌وی پێغه‌مبه‌ران حساب ناكرێن جگه له زانایان نه‌بێت.
5- وه هیچ كه‌سیش وه‌كو پێغه‌مبه‌ران خه‌م خۆر نه‌بو‌ونه بۆ مرۆڤه‌كان، هه‌ر‌وه‌ها زانایانیش به‌هه‌مان شێوه خه‌م خۆرن بۆ مرۆڤ وه دیانه‌وێ خه‌ڵكی له دنیا به‌خته‌وه‌ر بێت له د‌واڕۆژدا ڕ‌و‌و سپی بێت .
* به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی لقی چه‌مچه‌ماڵ. |