ئەمڕۆ چوار شەممە ڕێکەوتی 22ـ 12ـ 2021 ( لقی ئاکرێ ـ یەکێتی زانایان) بە سەرۆکایەتی سەیدا (مەلا عبدالمعید ملا احمد الامام/ ئاکریی )بەرپرسی لق و بە ئامادە بوونی کارگێڕانی لق و بەرپرسی ناوچەکان، لقەکەمان لە بارەگای خۆی لە شاری ئاکرێ کۆتا کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی بۆ سالی 2021 ئەنجامدا .
تەوەرەکانی کۆبوونەوە بریتی بوون لە: تیشک خستنه سەر ناوەرۆکی کۆبوونەوەی فراوانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان لە لایەن بەڕێز بەرپرسی لق کە لە 15ـ12ـ2021 ئەنجامدرا بوو. هەروەها باس لە خستنە ڕووی کارو چالاکیەکانی لق و ناوچەکان كرا .
ڕاگەیاندنی لقی ئاکرێ ـ یەکێتی زانایان |