لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان بۆ کۆکردنەوەی کۆمەکی بۆ زیانلێکەوتووانی هەولێر پەیامێک ئاراستە دەکات

 


لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان پەیامێک ئاڕاستەی سەرجەم چین و توێژەکانی پارێزگای هەڵەبجە دەکات .


دوابەدوای ڕودانی لافاوەکەی سنوری پارێزگای هەولێر و بونی زیانی گیانی و مادی ...وەک ئەرکێکی ئاینی و هەست کردن بە بەرپرسیاریەتی و گیانی برایەتی و بەدەمەوەچونی برایانمان .


ڕێکخراوەکانی سەرجەم چین و توێژەکانی پارێزگای هەڵەبجە کەمپینێکی یەک هەفتەییان ڕاگەیاند بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری و کۆمەکی بۆ ئەو برایانەی زیانیان بەرکەوتبوو ...


بۆیە وەکو ڕێکخراوی یەکێتی زانایان لقی هەڵەبجە سوپاسی زانایان و سەرجەم چین و توێژەکانی پارێزگای هەڵەبجە دەکەین کە بەو پەڕی خۆشحاڵی و بەگەرموگوڕیەوە ڕویان کردە کەمپینەکەو بەشداریان تێداکرد .


لەخودای گەورە داواکارین نمونەتان زیادکات برایەتیمان بەهێزتربکات و بەچەندین قات بۆتان پڕبکاتەوە ...


والسلام علیکم ورحمةالله .


 


ڕاگەیاندنی لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان