لقی سۆرانی یەکێتی زانایان و بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی سۆران لەکۆبوونەوەیەکدا تاوتوێی چەند پرسێک دەکەن

ئەمڕۆ 22ی12ی2021 بەرێز مامۆستا مەلا خالد مەلەکی بەرپرسی لقی سۆرانی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان و ستافی کارگێری لەگەڵ بەرێز د. پشتیوان سرێشمەیی بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی سۆران کۆبونەوە.


ئامانجی کۆبوونەوەکە بۆ باس کردن بوو لەسەر چەند پرسێکی گرنگی دەڤەرەکەو، لە کۆتاییدا هەردوولا خۆشحال بوون بەو هەماهەنگیەی لە نێوانیان هەیە، وە جەختیان لەسەر بەردەوامی بەیەکەوە کارکردن کردەوە.