نوێنەری شێخ مەهدی کەربەلایی و شاندێکی یاوەری سەردانی یەکێتی زانایان دەکات

ئەمرۆ بەرێز د. عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان و مامۆستا مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆک و ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازیان لە شاندێکی زانایانی شیعە کە پێکهاتبوو لە بەرێزان شێخ عەلی گەرعاوی نوێنەری شێخ مەهدی کەربەلایی موتەوەلی عەتەبەی حوسەینیەو شێخ مەیسەر ئەلحکیم مونەسیقی عەتەبەی حوسەینیەو هەرێمی کوردستان کرد.


لە دانیشتنێکی دۆستانەدا باس لە رۆڵی دیاری زانایانی ئایینی و پەیوەندی نێوان هەردوولا لە کاری پێکەوەیی و هەنگاونان بەرەو پێشوەچوونی هەماهەنگی لە خاڵە هاوبەشەکان کرا.


لەلایەن خۆیانەوە شاندی ناوبراو  رۆلی یەکێتی زانایانیان لە برەو دان بە پرسە ئایینی و لێکنزیککردنەوەی نێوان پێکهاتەو مەزهەبەکان بەرز نرخاندو ئەزموونی هەرێمیان لەو بارەوە بە گرنگ وەسف کرد.


لەلایەن خۆشیەوە سەرۆکی یەکێتی زانایان وێرای سوپاسی هەڵوێست و پێزانینیان جەختی لە هەماهەنگی و پێویستی کاری هاوبەش کردەوە.


شایەنی باسە بەرێز شێخ ئیبراهیم بەرزنجی بەرێوەبەری ئیرشادو توێژینەوە لە وەزراەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی یاوەری شاندەکە بوو.