ئەمرۆ بەیانی2ی1ی2022 کەسایەتی ئایینی و کۆمەڵایەتی شاری هەولێر شێخ ئەحمەد خەیلانی كۆچی دوایی كرد‌و یه‌کێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی خانه‌واده‌که‌ی ده‌کات، ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌که‌یه‌تی:
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
(وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ، الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ)
بنەماڵەی به‌رێز: شێخ ئەحمەد خەیلانی
بەرازی بوون بە قەدەری خوای گەورە هه‌واڵی وه‌فاتی کەسایەتی کۆمەڵایەتی و نیشتمانپەروەرو دڵسۆزی ئیسلام و موسڵمانان (مامۆستا شێخ ئەحمەد خەیلانی)مان پێگه‌یشت کە ئەمرۆ بەیانی بەهۆی نەخۆشیەوە کۆچی دوایی کرد.
شێخ ئەحمەد خەیلانی پیاوێکی خواناس و دیندارو ئاوەدان و مەجلیس خۆش و مرۆڤێکی کۆمەلایەتی و ئاوەدان و سەخی تەبع و مێوان دۆست و خەمخۆری مزگەوت و حوجرەو فەقێ و ئەهلی زانست بوو.
به‌و بۆنه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی لە خانه‌واده‌و که‌س و کاری ره‌حمه‌تی ده‌که‌ین، له‌خوای گه‌وره داواکارین سه‌برو ئارامی به خزم و دۆستانی ببه‌خشێت و جێگه‌ی مامۆستای ره‌حمه‌تی به‌هه‌شتی به‌رین بێت.
انا لله وانا الیه را‌جعون
یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
2ی1ی۲٠۲2 |