بەرێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری هەولێر سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات

ئەمرۆ 3ی1ی2022 بەرێز د. عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان و مامۆستا مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆک و مامۆستا مەلا محمد ئێنەیی ئەندامی ئەنجومەنی باڵای فەتوا، لەبارەگای مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازیان لەبەرێز ئیسماعیل مینە خان بەرێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری هەولێر کرد.


لەدانیشتنێکدا بە شێوەیەکی گشتی باس لە کەرتی گەشتیاری و گەشتیاری ئایینی لە هەرێمی کوردستان کرا، بەتایبەتی پەرەپێدان و پاراستنی شوێنەوارە ئایینیەکان، کە لەرووی گەشتیارییەوە کاریگەری زۆری لە پیشاندنی رووی دینداری خەڵکی کوردستان بەرووی گەشتیاران و ناساندنی کوردستان وەک ناوەندێکی گرنگ لە شوێنەواری ئایینی، گەنگەشەو گفتوگۆی لەبارەوە کرا.


هەر لەو دانیشتنە رۆڵی زانایانی ئایینی لە هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتیان لەمەڕ پاراستنی شوێنەوارە ئایینیە گەشتیارییەکانی هەرێم بەرز نرخێندراو جەخت لە پێویستی هەماهەنگی نێوان هەردوولا کرایەوە.