ئێوارەی ئەمرۆ 11ی1ی2022 زانا‌و کەسایەتی ئایینی و کۆمەڵایەتی شاری هەولێر مامۆستا مەلا بەهائەدین خەتێ كۆچی دوایی كرد‌و یه‌کێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی خانه‌واده‌که‌ی ده‌کات، ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌که‌یه‌تی:
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
(وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ، الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ)
بنەماڵەی به‌رێز: مامۆستا مەلا بەهائەدین خەتێ
بەرازی بوون بە قەدەری خوای گەورە هه‌واڵی وه‌فاتی زانا‌و مودەریس و کەسایەتی کۆمەڵایەتی و ئاینپەروەرو دڵسۆزی ئیسلام و موسڵمانان (مامۆستا مەلا بەهائەدین خەتێ)مان پێگه‌یشت کە ئەم ئێوارەیە بەهۆی نەخۆشیەوە کۆچی دوایی کرد.
مامۆستای رەحمەتی کەسایەتیەکی دیار‌و دیندارو پیاوێکی سادەو ئاوەدان و مەجلیس خۆش و خەمخۆری مزگەوت و حوجرەو فەقێ و ئەهلی زانست بوو، هەموو تەمەنی لە خزمەتی ئەم دینەو تەدریس خەرج کرد‌و لەناو ریزەکانی یەکێتی زانایانیش ئەندامی ئەنجومەنی باڵای فەتوا بوو.
به‌و بۆنه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی لە خانه‌واده‌و که‌س و کاری ره‌حمه‌تی ده‌که‌ین، له‌خوای گه‌وره داواکارین سه‌برو ئارامی به خزم و دۆستانی ببه‌خشێت و جێگه‌ی مامۆستای ره‌حمه‌تی به‌هه‌شتی به‌رین بێت.
انا لله وانا الیه را‌جعون
یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
11ی1ی۲٠۲2 |