ئێوارەی ئەمرۆ 14ی1ی2022 زانا‌و کەسایەتی ئایینی و کۆمەڵایەتی دەڤەری پشدەر مامۆستا مەلا محمد ئەمینی مام قاسمەی كۆچی دوایی كرد‌و یه‌کێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی خانه‌واده‌که‌ی ده‌کات، ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌که‌یه‌تی:
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
(وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ، الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ)
بنەماڵەی به‌رێز: مامۆستا مەلا محمد ئەمینی مام قاسمە
بەرازی بوون بە قەدەری خوای گەورە هه‌واڵی وه‌فاتی زانا‌و مودەریس و کەسایەتی کۆمەڵایەتی و ئاینپەروەرو دڵسۆزی ئیسلام و موسڵمانان (مامۆستا مەلا محمد ئەمینی مام قاسمە)مان پێگه‌یشت کە ئەم ئێوارەیە کۆچی دوایی کرد.
مامۆستای رەحمەتی کەسایەتیەکی دیار‌و دیندارو پیاوێکی سادەو ئاوەدان و مەجلیس خۆش و خەمخۆری مزگەوت و حوجرەو فەقێ و ئەهلی زانست بوو، هەموو تەمەنی لە خزمەتی ئەم دینەو تەدریس خەرج کرد‌و لەناو ریزەکانی یەکێتی زانایانیش جێدەستی دیار بووەو ئەندامی لێژنەی فەتوای لقی پشدەری یەکێتی زانایان بوو.
به‌و بۆنه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی لە زانایانی دەڤەری پشدەرو خانه‌واده‌و که‌س و کاری ره‌حمه‌تی ده‌که‌ین، له‌خوای گه‌وره داواکارین سه‌برو ئارامی به خزم و دۆستانی ببه‌خشێت و جێگه‌ی مامۆستای ره‌حمه‌تی به‌هه‌شتی به‌رین بێت.
انا لله وانا الیه را‌جعون
یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
14ی1ی۲٠۲2 |