مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە ئەمینداری گشتی ئەکادیمیای زانایانی تەسەوف دەکات

ئەمرۆ 18ی1ی2022 بەرێز د. عبدالله مەلا وەیسی سەرکی یەکێتی زانایان، بە ئامادەبوونی بەرێزان مامۆستا مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆک و د.حسن موفتی و د.عومەر مرۆو مامۆستا مەلا دلشاد گەڵاڵی ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی، پێشوازیان لە بەرێز دکتۆر (محمد عجان الحدید) ئەمێنداری گشتی ئەکادیمیای جیهانی زانایانی تەسەوف و شاندی یاوەری کردو.


لەدیدارێکدا باس لە دوا پێشهاتەکانی ئێستای جیهانی ئیسلامی و رۆڵی تەسەوف لەم قۆناغەو گرنگی هەماهەنگی كاری هاوبەش كرا، هەروەها لە تەوەرێکی دیکەی دانیشتنەکە پێویستی پێگەیاندنی زانایان و بڵاوکردنەوەی میانرەوی و دژایەتی کردنی بیری توندرەوی گەنگەشە کرا.


لەلایەن خۆشیەوە بەرێز شێخ محمد عەجان ئەمێنداری گشتی ئەکادیمیای جیهانی زانایانی تەسەوف سوپاسی پێشوازی و دیدارەکەی کردو پێگەی یەکێتی زانایانی لەو رووەوە بەرز نرخاند.