ئێوارەی ئەمرۆ 26ی1ی2022 زانا‌و کەسایەتی ئایینی و کۆمەڵایەتی دەڤەری شارەزوور مامۆستا شێخ حسێن علی شەمێرانی كۆچی دوایی كرد‌و یه‌کێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی خانه‌واده‌که‌ی ده‌کات، ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌که‌یه‌تی:
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
(وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ، الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ)
بنەماڵەی به‌رێز: مامۆستا شێخ حسێن علی شەمێرانی
بەرازی بوون بە قەدەری خوای گەورە هه‌واڵی وه‌فاتی زانا‌و کەسایەتی کۆمەڵایەتی و ئاینپەروەرو دڵسۆزی ئیسلام و موسڵمانان (مامۆستا شێخ حسێن علی شەمێرانی)مان پێگه‌یشت کە ئەم ئێوارەیە بەهۆی نەخۆشیەوە کۆچی دوایی کرد.
مامۆستای رەحمەتی کەسایەتیەکی دیار‌و دیندارو پیاوێکی خەمخۆرو مەحبوبی ئەهلی دین و زانست بوو، لەناو ریزەکانی یەکێتی زانایانیش هەر لە سەرەتاوە تا ئێستا وەک ئەندامێکی کارا خزمەتی کردووە.
به‌و بۆنه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی لە خانه‌واده‌و که‌س و کاری ره‌حمه‌تی ده‌که‌ین، له‌خوای گه‌وره داواکارین سه‌برو ئارامی به خزم و دۆستانی ببه‌خشێت و جێگه‌ی مامۆستای ره‌حمه‌تی به‌هه‌شتی به‌رین بێت.
انا لله وانا الیه را‌جعون
یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
26ی1ی۲٠۲2 |