لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەرو ستافی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە دەکات

رۆژی 2022/1/26 لەبارەگای لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان و بەئامادەبونی بەڕێزان مامۆستاعبدالحمید حمەفرج بەرپرسی لق و مامۆستاصدیق حمەرشید بەرپرسی لیژنەی فتوا و مامۆستا محمد دێکۆنی ومامۆستاغالب کارگێڕانی لق و مامۆستامحمد قادر بەرپرسی ناوچەی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان ، زۆر بەگەرمی پێشوازیان کرد لە بەڕێزان : عمید ٲنوەرحاجی عمر بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە و مقدم بەرزان عوسمان بەڕێوەبەری پۆلیسی ناوشار و مقدم ستار بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی چالاکیە مەدەنیەکان و وەفدێکی یاوەری ، کەبەمەبەستی بەسەرکردنەوەو بەرز نرخاندنی کاری زانایان و دروست کردنی هەماهەنگی بۆ خزمەتی زیاتری  دانیشتوانی ئازیزی سنوری پاێزگای هەڵەبجە تەشریفیان هێنابوو .


لەلایەن خۆیشیانەوە بەڕێز بەرپرسی لق هەوڵ وماندوبونەکانی بەڕێزیانیان بەرز نرخاندو ئومێدی سەرکەوتنی زیاتری بۆ خواستن .


ڕاگەیاندنی لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان