رۆژی چوارشه‌ممه (٢٦ی کانوونی دووەم 2022) به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئه‌وقافی گه‌رمیان هه‌ستا به‌ڕێكخستنی كۆبونه‌وه‌یه‌ك به سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێز سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و به ئاماده‌بونی به‌ڕێزان قایمقامی قه‌زای كه‌لارو قایمقامی قه‌زای كفری و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی گه‌رمیان و لێپرسراوی لقی زانایانی گه‌رمیان کارگێڕانی لق و موشریفی مزگه‌وته‌كانی سنوری كه‌لارو كفری وده‌ربه‌ندیخان ورزگاری، لە کۆبونەوەکەدا، جەلال نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان ئەوەی خستەڕوو، لە ساڵانی رابردوودا لەگەڵ سەرهەڵدانی پەتای کۆرۆنا و داخستنی هۆلی پرسەکان، مامۆستایانی ئاینی و هاوڵاتیان بە باشی پابەندی رێکارەکان بوون ئەوەش جێگەی دەستخۆشیە. تیشک خرایەسەر بڕیارەکانی وەزارەتی ئەوقاف و میکانزمەکانی جێبەجێکردنی، هاوکات جەختکرایەوە لەوەی رێکارەکانی خۆپارێزی لەکاتی بەڕێوەچوونی پرسەکاندا بگیرێتەبەرو بۆ ئەو مەبەستەش مامۆستایانی ئاینی لەووتارەکانیاندا رێنماییەکان بگەیەنن بە هاوڵاتیان.
ڕاگەیاندنی لقی گەرمیان. |