بە ئامادەبوونی وەزیری ئەوقاف و سەرۆکی یەکێتی زانایان و پارێزگاری هەولێر لە مەراسىمىكدا بارەگی نوێی لقی هەولێری یەکێتی زانایان کرایەوە

ئەمرۆ 1ی2ی2022 بە ئامادەبوونی بەرێزان د. عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان و د. پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی و د.ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێرو ژمارەیەک لە بەرپرس و یەکە ئیدارییەکان و ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی و بەرپرس و کارگێڕانی لقی هەولێرو ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایانی ئایینی، بارەگای نوێی لقی هەولێری یەکێتی زانایان کرایەوە.


لە وتەیەکدا بەرێز د. عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان وێڕای بەخێرهێنانی میوانان پیرۆزبایی کردنەوەی بارەگای نوێی لە بەرپرس و کارگێڕو ئەندامانی لقی هەولێر کردو، سوپاسی هەموو ئەو لایەن و کەسانەشی کرد، کە لە دروستکردتکردنی بارەگای لقی ناوبراو رۆلیان هەبووەو پشتیوان و هاوکار بوونە بەتایبەت بەرێز وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی و پارێزگای هەولێر لەسەردەمی د. فەرسەتی رەحمەتی و د. ئومێد خۆشناو پارێزگاری ئێستای هەولێر.


لە بەشێکی تری قسەکانی سەرۆکی یەکێتی زانایان ئاماژەی بە رۆڵ و پێگەی گرنگی زانایان و خزمەتی کۆمەڵگە کردو تەئکیدی لەوە کردەوە، کە مامۆستایانی ئایینی بەردەوام خزمەتی گرنگ و دڵسۆزانەیان پێشکەش کردووەو بەردەوامیش دەبن لەو خزمەتە.


شایەنی باسە بارەگای نوێی لقی هەولێری یەکێتی زانایان بە شێوازێکی تازە دروست کراوەو دەکەوێتە ناو حەرەمی مزگەوتی سەواف لە شاری هەولێر.