لقی کۆیەی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی مانگانەی ئەنجام دەدات

رۆژی سێشەممە ۱  ۲  ۲۰۲۲ ستافی لقی زانایانی کۆیە دانیشتنی مانگانەی ئەنجام دا بەسەرپەرشتی بەریز مامۆستا جمال بەرپرسی لق و کارگێرانی لق و بەرپرسی ناوچەکان لەدانشتنەکەدا سەرەتا بەرپرسی لق ووتەیەکی پێشکەش کرد.


پاشان کاروچالاکیەکانی لق خوێندرایەوە لەدوایی هەموو راسپاردە نووسراوەکانی مەکتەبی تەنفیزی خوێندرایەوە پاشان راو سەرنجی مامۆستایانی ستافی ئامادەبوان تاوتوێکراو بریاری پێویستی لەو بارەوە درا.