لقی هەولێری یەكێتی زانایان ، كۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی ئەنجامدا

مەلا سید صدیق كەپرانی ، ڕاگەیاندنی لقی هەولێر :

سەر لەبەیانی 24 /11 / 2010 لقی هەولێری یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان ، بە سەرپەرشتی شێخ نیاز راغب دێگەیی ، بەرپرسی لقی هەولێری یەكێتی زانایان و ، بەئامادەبوونی كارگێڕانی لق ، كۆبوونەی هەفتانەی خۆی ئەنجامدا .

سەرەتا بەرپرسی لق ، بەووردی تیشكی خستە سەر پێویستی زیاتر توندو تۆڵكردن و ، كاراكردنی بەشی ڕاگەیاندنی لق و ، پەیداكردنی پەیوەندی زیاتر لەگەڵ سەرجەم كەناڵ و تەلەفزیۆنە ناوخۆییەكان ، بەمەبەستی زیاتر خزمەت گەیاندن بە دەرخستنی ڕۆلی مامۆستایانی ئاینی لە واقیعی ئیستاماندا .

وەتەئكیدیشی لەوە كردەووە ، كەبەم نزیكانە ڕادیۆی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان ، پەخشی تێستی خۆی دەست پێدەكات لە شاری هەولێر ، بۆیە دەبێت بەشی ڕاگەیاندنی لقەكەمان ، زۆر بە شایستانە ، بوونی خۆی تیادا بسەلمێنێت و ، هەوڵی جددی بدات ، بۆ ئەوەی زۆرترین و زیاترین چاڵاكییەكانی خۆی لە ڕێگای ئەم ڕادیۆیەوە بڵاوبكاتەوە .

وەلەپاشان جەختی لەسەر ئالیەتێكی پوخت كرد ، بۆ ڕاپەڕاندنی كاروبارەكانی بەشی ڕێكخستن و ، كردنەوەی خولێكی گونجاو لەبارەگای لق و ، بەسەرپەرشتی و هەماهەنگی بەشی ڕێكخستن و ، بەشی ڕاگەیاندنی لق ، بۆ گشت ناوچەكان ، بەمەبەستی زیاتر شارەزابوونیان لە شێوازی نوسینی ڕاپۆڕت و ، نووسراوەكان و ، وەڵامدانەوەیان .

لەپاشان لەدوای سەرنج و تێبینی ئامادەبووان و ، پێشنیار كردنی چەند خالێكی گرنگ و ، بڕیار لەسەردانیان ، كۆتا بە كۆبوونەوەكە هێندرا