ڕۆژێك له ماڵێك بوم، كوڕێكی گه‌نجی جوان و قسه خۆشم ناسی، كه بۆمارهكردنی ژنێك دانیشتبوین، كوڕه‌كه زۆر ڕێزی گرتم، گوتی مامۆستا گیان مامۆستای ئاینی زۆرگه‌وره‌ن ئه‌گه‌ر له‌شارێكدا ته‌نها یه‌ك مامۆستا هه‌بێت، خه‌ڵكی به‌گوێی بكه‌ن كێشه‌ی هه‌مویان چاره‌سه‌رده‌كات، به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌ندێك كه‌س، چاوی له‌ئاستی ئهوڕوناكییهكوێرهونایبینێت، هه‌ناسه‌یه‌كی هه‌ڵكێشاو وتی: منیش یه‌كێك بووم لهوكوێرانه، چه‌ند هاوڕێیه‌كم هه‌بو له‌زانكۆ له‌ده‌ره‌وه‌ش ههربهزۆری به‌یه‌كه‌وه كاتمان به‌سه‌ر ده‌برد وایان لێ‌كرد بوم ڕقم له‌مزگه‌وت و مه‌لاو جل وبه‌رگی مهلابو، هه‌میشه قسه‌م پێده‌گوتن، تاكو ژنم هێناو كه‌مێك له‌هاوڕێكانم دابڕام، ڕۆژێك میوانی خزمێكی خه‌زورم بوم وتی بابچین بۆمزگه‌وت, چونكه ڕۆژی هه‌ینی بوو، ڕووم نه‌هات بڵێم نایه‌م.
چوین بۆ مزگه‌وتی نزیك ماڵیان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دره‌نگ رۆشتین ئهگهردووموسڵمان جێگه‌ی خۆیان ته‌سك نه‌كردایه‌ته‌وه بۆ ئێمه جێگه‌مان نه‌ده‌بویه‌وه، مامۆستا ده‌ستی كرد به‌وتار دوای سوپاسكردنی خودا‌و درود بۆسهرپێغهمبهر (درودی خودای له‌سه‌ربێت)داوای كرد له‌نوێژخوێنان له‌خوابترسن وكاری خراپ نه‌كه‌ن، گوتی درۆمهكهن، ته‌نانه‌ت به‌ناوی شۆخیشهوه درۆمهكهن، دزی مه‌كه‌ن ماڵی كه‌س به‌كه‌س حه‌ڵاڵ نیه، وتی فێڵ وغه‌ش له‌یه‌كتر مه‌كه‌ن باسی یه‌كتر به‌خراپه مهكهنو هیچ گومانی خراپ به‌یه‌كتر مه‌به‌ن، گوتی مه‌چنه حه‌وشی هیچ ماڵێك به‌بێ فه‌رموو كردنی خاوه‌ن ماڵ وه‌سه‌یری حه‌وشی هیچ ماڵێك نه‌كه‌ن‌و سه‌یری ژن وكچی كه‌س مه‌كه‌ن وخیانه‌تی ژن ومێردایه‌تی له‌خۆتان وخێزانتان مه‌كه‌ن، گوتی ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی كارێكیان تێتان كه‌وت بیانویان پێمه‌گرن وكاریان بۆ ئاسان بكه‌ن چونكه هه‌ركه‌س كاری كه‌سێك ئاسان بكات خوالهڕۆژی دوایدا ناڕه‌حه‌تی بۆئاسات ده‌كات، وتی به‌دایك وبابتان نه‌ڵێن ئۆف ناڕه‌حه‌تیان مه‌كه‌ن ،وه ڕێزی خه‌ڵكی بگرن و به‌سوك سه‌یری كه‌س نه‌كه‌ن، چونكه ئه‌وه‌ی تۆ به‌كه‌م سه‌یری ده‌كه‌یت له‌وانه‌یه له‌تۆ زۆر چاكتربێت، گوتی هه‌رگیز قسه به‌هاوسه‌رو خێزانه‌كانتان مه‌ڵێن وئازاریان مه‌ده‌ن چونكه ئامانه‌تی خودان له‌لای ئێوه‌ن ئازاردانیان خیانه‌ته لهئامانهتی خودا، گوتی بوختانی ناڕه‌وا بۆخانمان مه‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر كه‌سێك بوختانیان بۆبكات ده‌بێت چوار شاهید بهێنێت كه‌به‌چاوی خۆیان خراپه‌یان له‌و خانمه بینیبێت به‌ته‌واوی، ئه‌گینا هه‌رگیز ئه‌وكه‌سه به‌شاهید قبوڵ ناكرێت وهههشتا داری لێده‌درێت به‌به‌رچاوی خه‌ڵكیه‌وه وهبهفاسق وگوناهبار ده‌ژمێردرێت، مامۆستا بۆهه‌موو ئه‌مانه‌ی كه‌ووتی به‌ڵگه‌ی قورئان وفه‌رموده‌ی پێغه‌مبه‌ری هێناوه‌و راڤه‌ی كردن و گوتی ئه‌مه‌ی ده‌یڵێم قسه‌ی من نییه فه‌رموده‌ی خوا‌و پێغه‌مبه‌ره (درودی خودای لێبێت)ئه‌گه‌ر به‌گوێم بكه‌ن كامه‌رانی دونیا‌و قیامه‌ت ده‌بن ئه‌گه‌ر به‌گوێم نه‌كه‌ن خۆتان زه‌ره‌ر ده‌كه‌ن، مامۆستاچهند دووعایه‌كی خێری بۆموسڵمانان ودانیشتوان وئاشتی وئارامی كوردسان وباران بارین و ڕزق وڕۆزی بۆووڵات كرد‌و داوای شفای نه‌خۆشه‌كانی لهخواكردو كۆتایی به‌وتاره‌كه‌ی هێنا ...
ئه‌مه زۆر كاری لێكردم به‌خۆمم ووت، من هه‌تا ئێسته هه‌مو ئه‌م خراپانه‌م كردووه‌و هه‌میشه مایه‌ی زویری ماڵ وئازاری دڵی دایك وباوكم بوم، بۆیه په‌شیمانی ڕوی تێ‌كردم وبڕیارمدا ماوه‌یه‌ك بچمه مزگه‌وت وگوێ له مامۆستایان بگرم، هه‌ینی داهاتو به‌تامه‌زرۆی یه‌وه رۆشتم بۆمزگه‌وتی گه‌ڕه‌كی خۆمان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زوو ڕوشتم چومه ڕیزی پێنجه‌م، گوێم شل كرد بۆ وته‌كانی مامۆستا‌و چاوم له‌سیما جوان و پاكهكهشی بوو، به‌هه‌مان شێوه‌ی مامۆستای پێشوو ده‌ستی كرد به‌وتارو فه‌رموی خه‌ڵكینه له‌گه‌ڵ یه‌كتر چاك بن تاخوا چاكمان بۆ بكات و بارانیشمان بۆ ببارێنێ، به‌زه‌یتان به‌هه‌ژاراندا بێته‌وه‌و هاوكاری مادی و مه‌عنه‌ویان بكه‌ن، خواردن بده‌ن به‌ماڵه جیران، ئه‌گه‌ر هه‌ژار بو نابێت بهێڵی تۆخۆت وماڵو منداڵت تێربن ئه‌وان برسی بن، وه‌بۆ ماڵه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانیش خواردن بنێرن چونكه خۆشه‌ویستی دروست ده‌كات، وه سڵاو له‌یه‌كتر بكه‌ن ناسراو نه‌ناسراو، نابێت قسه له‌یه‌ك دابڕن، ئه‌گه‌ر زۆر زویربون له‌كه‌سێك درووست نییه له‌سێ ڕۆژ زیاتر ده‌نگی لێدابڕن، ئه‌گه‌ر كه‌سێك خراپه‌ی له‌گه‌ڵ كردن ئێوه لێی ببورن وههرچاكهی له‌گه‌ڵ بكه‌ن، ئه‌گه‌ركه‌سێك سه‌ردانی نه‌كردن ئێوه سه‌ردانی بكه‌ن، فه‌رمووی هه‌رگیز مه‌هێڵن ڕق وكینه بچێته دڵتان به‌رامبه‌ر كه‌س ،ههمووكهستان خۆش بوێت، ئه‌وانه‌ش خراپه‌كارن به‌زه‌یتان پێیاندا بێته‌وه چونكه لێیان تێكچوه ده‌ستیان بگرن بۆ چاكه‌كردن، ووتی ئاگاتان له‌پیرو منداڵ بێت به‌تایبه‌تی منداڵی بێ دایك وباوك ده‌ست بهێنن به‌سه‌ریاندا وقسه‌ی خۆش ودیاریان پێشكه‌ش بكه‌ن، وتی داوا لهوخوشكانهیش ده‌كه‌م كهمێردیان كردوه با زۆر ڕێزی مێرده‌كانیان بگرن و وه‌ك دایك وباوكی خۆیان سه‌یری خه‌سو خه‌زوریان بكه‌ن، پاشان گوتی گه‌نج ولاوه خوین گه‌رمه‌كان ئێوه زۆر ئاگاتان له‌خۆتان بێت هاوڕێه‌تی خه‌ڵكی خراپ مه‌كه‌ن دوای یه‌كێك مه‌كه‌ون گاڵته به‌دایك وباوكتان بكات وڕێزیان نه‌گرێت، وه‌زۆر ئاگاتان له‌خوێندن بێت كات به‌فیڕۆ مه‌ده‌ن زۆرسهعی بكه‌ن سه‌ری خۆتان ودایك وبابتان و مامۆستا‌و ووڵات به خوێندن بهرزبكهن، وه‌زۆر ڕێزی مامۆستا بگرن مامۆستا هه‌موو قوتابییه‌ك به‌منداڵی خۆی ده‌زانێ وحه‌ز به‌سه‌ركه‌وتنیان ده‌كات، بۆیه مامۆستا توڕهبونیشی له‌قوتابی ههربهرهكهت وقازانجه بۆی، گوتی داواتان لێده‌كه‌م سه‌ردانی نه‌خۆشه‌كان بكه‌ن وزۆر لایان دامه‌نیشن خوازۆری پێخۆشه سهربدهیت له‌نه‌خۆش وبڵێی نه‌خۆشییه‌كه‌ت هیچ نییه انشاالله چاك ده‌بیت، فه‌رموی بچن بۆلای جه‌نازه‌و بڕۆن له‌گه‌ڵیدا بۆسه‌ر قه‌بران خێری دووكێوتان بۆ ده‌نوسرێت، له‌كۆتایشدا مامۆستا كۆمه‌ڵێك دوعای خۆشی كرد كه‌من زۆر گریام به‌ڵام زۆَر هه‌ستم به‌ئاسوده‌ی كرد ڕۆشتمه‌وه بۆ ماڵه‌وه ،به‌خێزانم گوت ده‌بێ تۆیش بێیت بۆ نوێژی هه‌ینی، قسه‌كه‌می زۆر پێ سه‌یربو ووتم بڕوابكه دڵسۆزترین كه‌س به‌هه‌مو كه‌س وخێزانێك مه‌لایه، ڕۆشنبیر ترین كه‌س مه‌لایه، بهدونویژی هه‌ینی به‌قه‌ده‌ر چوار ساڵی زانكۆ فێر بووم و له‌ژیان تێگه‌یشتم، بۆیه ده‌ڵێم هه‌موخه‌ڵك، وڵات هه‌موی قه‌رزاری مزگه‌وت ومه‌لایه بۆیه هه‌تا ده‌مرم خۆم به‌خزمه‌تكاری مامۆستایان ده‌زانم وه‌حه‌ز ده‌كه‌م هه‌میشه له كۆڕی مامۆستادا بم وپرسیاری لێبكه‌م، منیش ده‌ست خۆشی و پیرۆزبایم لێكردوو پێم گوت تۆی به‌ڕێز به‌دوو وتار ئه‌و هه‌موو قسه‌و وشه جوانانه‌ت بیست وه تێگه‌شتیت و پێت زانی، به‌ڵام كوردستان نزیكه‌ی دووهه‌زار مزگه‌وت جومعه‌ی تێدا ده‌كرێت وههموومامۆستایان قسه‌ی له‌وه‌ش جوانتر ده‌كه‌ن چونكه قسه‌ی خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌و ئه‌مان ته‌نها شه‌رح وڕاڤه‌ی ده‌كه‌ن، به‌ڵام خه‌ڵكیش هه‌یه هه‌ر ڕقی له‌ملایه، ئه‌ویش گوتی مامۆستا به‌خوا من زۆر ته‌مه‌نم به‌فیڕۆ چو له‌گه‌ڵ ئه‌وانه دا، به‌خوا هیچییان پێ نیه وزۆر دواكه‌وتون وئاگایان لهگهورهییو ڕێز‌و رابردوی مه‌لا وحوجره‌و مزگه‌وت وكهلتورو مێژووی میلله‌ت نییه، وهپێشینان جوانیان فه‌رموه كه ده‌ڵێن: (هه‌ر كه‌س له‌ڕابردوی خۆی چاو بنوقێنێ هه‌رگیز به‌ره‌و پێش هه‌نگاو هه‌ڵنانێ ). |